دیمەنێک لە سەرەوە
ئەو فەرماندەیەی ئەردەن کە ‘شێری تامەزرۆ 22’ ـی ڕێکخست، هەڕەشە ئاسایشییە هاوچەرخەکان بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ دەکات
عەمید قەیاد جەڕاد، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی مەش و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی مەشقی سەربازیی ‘شێری تامەزرۆ 22’ کە لە ئەردەن لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 بەڕێوەچوو. “یونیپاس” لەبارەی گرنگیی ڕاهێنانی سەربازی لە ئالەنگارییە ئاسایشییە هاوچەرخەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرد:
“یونیپاس”: ئایا مەشقی ‘شێری تامەزرۆ’ تا چەند گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە؟
عەمید قەیاد جەڕاد: سەرەتا بەر لە هەر شتێك، سوپاستان دەکەم بۆ ئەم چاوپێکەتنە. من دەمەوێت جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان ئەردەن و ئەمریکا بکەمەوە، وە بە هەمان شێوە لەسەر دۆستایەتی قووڵی بەشداریکردنی هەردوو وڵات لە مەشقی ئەمساڵیش. بارودۆخی ستراتیژی گۆرانکارییەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە کە بووەتە هۆی دەرکەوتنی بیروباوەڕی توندئاژۆ کە کاردەکەن سەر ئاشتیی سەقامگیری لە سەرانسەری جیهان. مەشقی شێری تامەزرۆ (ئامادەی) 2022 بریتییە لە خەیاڵی بەڕاستکراوی ئەم گۆڕانکارییانە و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هاوبەشی سەربازی لە نێوان وڵاتاندا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەڕێگەی جێبەجێ کردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسەر هەردوو ئاستی ستراتیژی و چالاکی.
“یونیپاس”: چی شتێك مەشقی ‘شێری تامەزرۆ’ی 2022 تایبەت کردووە؟
عەمید قەیاد جەڕاد: مەشقی ‘شێری تامەزرۆ’ بە چەندین تایبەمەندی دەناسرێتەوە: یەکەم، هەمەچەشنی و ژمارەی بەشداربووان، کە نزیکەی 26 وڵاتی دۆست و بران لەگەڵ هەر یەك لە ئەمریکا و ئەردەن، بەشدارییان لە مەشقەکەدا کرد. ئەمە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبوو لە ڕوانگەی هەمەچەشنیی شارەزایەتی و چەندلایەنەکردنی شێوازەکان. دووەم بریتیە لە سروشت و کوالێتیی ئامانجەکان کە مەشقەکە ویستی بەدیهێنانیانی هەیە، بە دیاریکراوی چەنگ دژ بە تیرۆر و باشترکردنی کاریگەری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبردنی زانیاری، وە بە هەمان شێوە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی چەکی کۆمەڵکوژ. سێیەم، و هەرە گرنگترینیان، کۆبوونەوە و سیمینارەکان کە سەرکردە سەربازییە باڵاکان، وەفد و شارەزایان بەیەك دەگەیەنێت بە ئامانجی تاوتوێ کردنی پرس و هەڕەشە جیهانییەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەرکردنیان لەسەر هەموو ئاستەکان.
“یونیپاس”: مەشقی ساڵی 2022 یەکەم مەشقە لەدوای پەیای کۆڕۆنا. چۆن ئامادەکاری
و هەماهەنگیت دەستەبەر کردووە لە کاتی کۆتوبەندەکانی پەتای کۆڕۆنا؟
عەمید قەیاد جەڕاد: ئەو ڕاستیەی کە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تارمایی خستبووە سەرهەموو جیهان نەك تەنها لە بواری هەماهەنگیی سەربازی و بەرگری بەڵکو کاریگەری گەورەی خستبووە سەر لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان. لەبەر ئەمە هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب ئالەنگاری و ئاستەنگەکانی وەك هەلێك بۆ دەستەبەرکردنی بارودۆخەکە بەکارهێنا بەوپەڕی توانایی و کاریگەرییەوە. ئەوەی ئەم کارامەیی و بەڕێوەبردنە باشەی پێبەخشین بریتی بوو لەو مەشقانەی لە ڕابردوودا لەگەڵ نەتەوە برا و دۆستەکاندا ئەنجامیان دابوو، وەکو ‘شێری تامەزرۆ’ بە پێشینە لە دووبارە کردنەوەیدا. هێزە چەکدارەکانی ئەردەن لەگەڵ هەموو بارودۆخەکاندا ژیان بە درێژایی ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کە توانای جموجۆڵی پێدان لە بوارە جیاجیاکاندا. سەرەڕای توانایان لە مسۆگەرکردن و یەکخستنی هەوڵەکان لەسەر ئاستی گشتی گەلدا، توانیان بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکەنە قۆناغێکی هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ ڕاهێنان.
“یونیپاس”: هەڕەشە هەنووکەییەکانی سەر ناوچەکە چۆن نەخشەی مەشقە گەورەکان دادەڕێژێت؟
عەمید قەیاد جەڕاد: ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر گۆڕانکاری و ئالەنگاری بەخۆیەوە دەبینێت، لەبەر ئەمە ئەم ساڵ جەخت لەسەر ژمارەیەك ئامانج کرابووەوە بۆ بەدیهێنان کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی، بە دیاریکراوی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ، وە هەروەها چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵیاندا. هەروەها هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان و زیادکردنی هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان و ناحکومییەکان لەسەر ئاستی دەوڵەت و جیهاندا.
“یونیپاس”: ئەردەن چۆنە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا توانیویەتی سەقامگیری ڕابگرێت؟
عەمید قەیاد جەڕاد: ئێمە لە هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب، باوەڕمان بە گرنگیی ژیانکردنە لە ژینگەیەکی ئارام و پارێزراودا. ئێمە بڕیار و هێز لە پایە بەرز، سەرکردەی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، پاشا عەبدوڵلای کوڕی حوسەینەوە وەردەگرین کە لە هەموو لێدوانە نێودەوڵەتییەکانی داوای مافی گەلان دەکات بۆ ژیان لە ژێر سایەی ئارامی و سەقامگیریدا. لەبەرئەمەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئەردەن بە بەردەوامی هەوڵ دەدەن بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی ئاکارەکانی پشت بەیەك بەستن وهەماهەنگی بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی گونجاوی جیهانی بۆ هەماهەنگی ئەرێنی بنیاتنەری بەسوود. سەڕەڕای تەنگ و چەڵەمە ناوچەییەکان کە باڵیان کێشاوە بەسەرماندا، ئێمە بەردەوامیین لە بەجێهێنانی ئەرکەکانمان و هەروەها لەدابینکردنی ئاشتی و ئارامیی جیهانی.
“یونیپاس”: سوپاکانی ئەردەن و ئەمریکا سەدەیەکی هاوبەش بەڕێ دەکەن.
گرنگی ئەم هاوبەشییە چییە بۆ ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە؟
عەمید قەیاد جەڕاد: مەشقەکانی ‘شێری تامەزرۆ’ کە لە ساڵی 2011 دا ئەنجامدرا و کە ئێستا دەیەم جارە، یەکێکە لە مەشقە هەرە گرنگەکان کە جێبەجێکراوە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە. ئەنجامدانی هەموو ئەم چالاکی مەشقانە لە سەر خاکی شانشینی هاشمیی ئەردەنی بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ پەیوەندییە قووڵ و ستراتیژیەکانی نێوان هەردوو وڵات. هەرەوەها ئەمە بەڵگەیە لەسەر گرنگیی ڕۆڵی ئەردەن لە ناوچەکە و جیهان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی بە بەشداری لەگەڵ هاوبەشێکی ستراتیژی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
“یونیپاس”: داعش بە ڕادەیەکی کەم چەکی کیمیایی کە عێراق سوریا بەکارهێنا. چۆن دەتوانیت ڕێگە بگرتت لە توندوتیژی توندڕەوەکان کە بەدەستهێنانی چەکی وێرانکەر؟
عەمید قەیاد جەڕاد: لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی هەڕەشە باو و ناباوەکان و بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریان کەسەر ژیانی هاوڵاتیان و بەدەستهێنانی ئەوپەڕی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هێزە چەکدارەکان و ئاسایش و دەزگا جیاجیاکانی دەوڵەت، ئێمە سیناریۆ و نواندنی دژوارمان بۆ مەشقپێکردنی بەشداربووان ئامادەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشدەر و ئەتۆمی (CBRN)، هەروەها پلانی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاری تیرۆرستی، ئەمەش سەڕەڕای جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی ژینگە. ئەم سیناریۆیانەی کە ئەمجاممان داون بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سەنتەری نیشتمانی بۆ ئارامی و بەڕێوەبردنی قەیران بە هاوبەشی لەگەڵ مەشقەکانی ‘شێری تامەزرۆ’ی ساڵی 2022 بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی چالاکیدا و بەدەستهێنان یپلانی ستراتیژی قووڵ و بەرزکردنەوەی توانای دەوڵەت لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان. ئەم پلان و سیناریۆیانە لەسەر ئەو هەڕەشانەی کە دەوڵەتانی دراوسێ و ناوچەکە ڕووبەڕووی ببوونەوە بنیات نرابوون، ئێمە لە هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب، هەمیشە هەوڵ دەدەین پێشبکەوین لە ئامادەیی جەنگدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکان وهەڕەشەکان لەسەر زەوی، دەریا و ئاسمان.
“یونیپاس”: چۆن ئاسایشی سنور لە نێوان عێراق و سوریا دەپارێزن لە یاخیبووە تیرۆریستەکان؟
عەمید قەیاد جەڕاد: بێگوومان هێزە چەکدارەکانی ئەردەن ڕووبەڕووی زۆر ئالەنگاری و هەڕەشە دەبنەوە لە سنوری باکوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ سوریا و عێراق بەهۆی ئەو دەرەنجامانەی هاتوونەتە کایەوە لە ئەنجامی بارودۆخی ناوچەکە و سروشتی چەسپاوی پەرشبوون کە ئاکامی بریتی بوو لە دەرکەوتنی میلیشیا و ڕێکخراوی سەر بە وڵاتانی بیانی کە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی شانشین و ناوچەکە دەدەن. ئەم میلیشیا و ڕێکخراوانە کاری باو ئەنجام نادەن، بەڵکو کاردەکەن لەسەر بەکارهێنانی ڕێگەی نوێی وەکو بەلاڕێدابردنی خەڵك، چالاکی بە ئامانجکراوی میدیایی و هێرشی ئەلیکترۆنی. سەڕەڕای بەکارهێنانی ڕێگەی نوێی قاچاخچیەتی وەکو درۆن کە ئەمەش پێوویست بە بەردەوامی هەماهەنگی و پەیداکردنی تیمی گەڕۆکی ڕاهێنەری ئەمریکی هەیە بۆ مەشق پێکردنی هێزی پارێزەری سنور. هێزە چەکدارەکانمان بە گوێرەی سەیستەمێکی گشتگیر و ئامادەباشیەکی بەرز چالاکی ئەنجام دەدەن بۆ دابینکردنی ئاسایش، سەلامەتی و سەقامگیری لە شانشیندا بە تایبەتی و ناوچەکە بەگشتی، ئەوەیش بە ڕەچاوکردنی شوێنی جیۆستراتیژیی ئەردەن و ڕۆڵی وڵاتەکە وەك دەرەچەیەکی ئارامی ناوچەکە.
“یونیپاس”: چۆن ئەردەن هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لە پێناو ئامادەکاری بۆ هەڕەشەی چەکی کۆمەڵکوژ؟
عەمید قەیاد جەڕاد: ئەردەن بە بەردەوامی هەوڵ دەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت بە زۆنێکی خاڵی لە چەکی کۆمەڵکوژ و پەیوەست بکرێت بە پشتگیری پەیمانیی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکی. وە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵدەدات بۆ مسۆگەرکردنی پابەندبوونی بە پەیمانەکە و جێبەجێ کردنی بڕیارەکان. بەشداریکردنی ئەردەن لە کۆنگرەی ستۆکهۆڵم بۆ داماڵیمی چەکی ناوەکی و میوانداریکردنی لە دەستپێشخەریی کۆنفرانسی وەزیرانی ساڵی 2021 وبەشداری لە هەموو کۆبوونەوەکاندا بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ کاری بێ پەروای ئەردەن لەگەڵ ڕێکخراوە هاوشێوە جیهانییەکاندا.
Comments are closed.