Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاراستنی دەریای سوور

      May 13, 2025

      پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

      May 13, 2025

      فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

      May 13, 2025

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»خۆپاراستن لە کارەساتی بایۆلۆژی
    تایبتمەندیەکان

    خۆپاراستن لە کارەساتی بایۆلۆژی

    حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێگریکردن لەو تەشەنەکردنانەی کە دەکرێت لە COVID-19 خراپتربن بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان دەکەن
    UnipathBy UnipathApril 10, 2025Updated:April 30, 2025No Comments7 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لەکاتێکدا کە‭ ‬گەلانی‭ ‬دۆست‭ ‬کاردەکەن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دوو‭ ‬لایەنە‭ ‬نەکەوێتە‭ ‬دەستی‭ ‬کەسانی‭ ‬خراپەکار،‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬هەوڵی‭ ‬تەواوی‭ ‬خۆیاندان‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬تیشکدەر‭. ‬COVID-19‭ ‬زەنگی‭ ‬جیهانیی‭ ‬لەبارەی‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬پەتا‭ ‬لێدا،‭ ‬جا‭ ‬چ‭ ‬لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬گواستنەوەوە‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ئاژەڵەوە‭ ‬بۆ‭ ‬مرۆڤ‭ ‬یاخود‭ ‬دزەکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکانەوە‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬تاقیگەیەکەوە‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬و‭ ‬نەیارانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬بیقۆزنەوە‭.‬

    بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ئەم‭ ‬ئاڵنگارییانە،‭ ‬بەرنامەی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬بایۆلۆژیی‭ ‬دەزگای‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬میوانداریی‭ ‬دیداری‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژی‭ ‬کرد‭. ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬75‭ ‬میوان،‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬پەتازانی‭ ‬کە‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تەندروستییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬دەکەن،‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬دیدارەکەدا‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬بەڕێوەچوو‭.‬

    ئامانج‭ ‬لێی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتەکانی‭ ‬بەرگری،‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬کشتوکاڵ‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬کەرتە‭ ‬پەیوەندیدارەکانی‭ ‬تر‭ ‬و‭ ‬شارەزایانی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬تەندروستی،‭ ‬چاودێریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬مەترسی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاڵوگۆڕکردنی‭ ‬بیرۆکە‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬باشترین‭ ‬پەیڕەوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشەکان‭. ‬دیدارەکە‭ ‬تیشکی‭ ‬خستەسەر‭ ‬ڕاکێشانی‭ ‬سەرنجی‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬کەرتی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئەکادیمیا،‭ ‬وە‭ ‬نوێنەرانی‭ ‬بایۆتەکنەلۆژی‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬پسپۆڕان‭ ‬لە‭ ‬تیمەکانی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکی،‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬و‭ ‬تەقەمەنییەکان‭. ‬هەروەها‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬پاراستنی‭ ‬تەندروستی‭ ‬سەربازان‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬فریاگوزاریەکان‭ ‬و‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیرانەکان‭.‬

    ئامانجەکانی‭ ‬دیدارەکە‭ ‬لە‭ ‬زیادکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬بەشداربووان‭ ‬و‭ ‬توانایان‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬و‭ ‬ستراتیژییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییدا،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتییەوە،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬تەندروستیی‭ ‬جیهانی‭ ‬چڕببووەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬کۆڕبەندەکە‭ ‬هانی‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬نێوان‭ ‬نوێنەرانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئاسانکردنی‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬بیرۆکە،‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬متمانە‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکردنی‭ ‬دەرفەتەکانی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬زیندەیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دا‭. ‬ئەمەش‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    کۆبوونەوەکانی‭ ‬دیدارەکە‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬بەرهەمداریان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پسپۆڕان‭ ‬و‭ ‬شاندەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬دروستکرد‭. ‬شاندی‭ ‬یەمەن‭ ‬باسیان‭ ‬لە‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پزیشکییە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬زنجیرەی‭ ‬دابینکردن‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭. ‬پسپۆڕانی‭ ‬سەڵتەنەتی‭ ‬عومان‭ ‬گرنگیی‭ ‬فرە‭ ‬سەرچاوەیی‭ ‬و‭ ‬پێویستی‭ ‬هەمەچەشنکردنی‭ ‬سەرچاوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬دەرمان‭ ‬و‭ ‬پێکوتەیان‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکردنی‭ ‬سوودمەندی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬گەل‭ ‬لەو‭ ‬بەرهەمهێنەرانەی‭ ‬کە‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬نرخی‭ ‬پێکوتەکان‭ ‬بەکاردەهێنن،‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کرد‭.‬

    شاندی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لەبارەی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانەوە‭ ‬دووا‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬تری‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بۆ‭ ‬خاوکردنەوەی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬پەتاکە‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬سەختی‭ ‬هاوکاتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬زانیاری‭ ‬نادروست‭. ‬هەر‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەمەشە‭ ‬دەبێت‭ ‬وڵاتان‭ ‬بۆ‭ ‬هۆشیارکردنەوەی‭ ‬دانیشتووانی‭ ‬خۆیان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬خۆپاراستن‭ ‬لە‭ ‬پەتای‭ ‬داهاتوو‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬گەل‭ ‬بۆ‭ ‬خۆپاراستن،‭ ‬وە‭ ‬ئاگادارکردنەوەیان‭ ‬لە‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬قسە‭ ‬و‭ ‬قسەلۆکی‭ ‬بەدخواز‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬نادروست‭ ‬کە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬گشتی‭ ‬لاواز‭ ‬دەکەن‭ ‬هەوڵی‭ ‬بێوچان‭ ‬بدەن،‭ ‬ئەردەنییەکان‭ ‬بەم‭ ‬جۆرە‭ ‬دووان‭. ‬هەروەها‭ ‬شاندەکە‭ ‬باسیان‭ ‬لە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬ناوازەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬پەتا‭ ‬و‭ ‬نەخۆشییە‭ ‬گوازراوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬بۆشایانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬و‭ ‬تەندروستییەکانی‭ ‬وڵاتەکەدا‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬پەتاکەدا‭ ‬سەریان‭ ‬هەڵدا‭.‬

    دەزگای بەرگریی کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا

    بە‭ ‬داننان‭ ‬بەوەدا‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬هەندێک‭ ‬وڵات‭ ‬بۆ‭ ‬خۆپاراستن‭ ‬لە‭ ‬شەرمەزاریی‭ ‬سیاسی‭ ‬هەوڵبدەن‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬تەواوی‭ ‬زانیاری‭ ‬بەدوربگرن،‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬عومان‭ ‬تیشکیان‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬شەفافیەت‭ ‬لەکاتی‭ ‬ڕاگەیاندنی‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬پەتای‭ ‬نەخۆشی‭ ‬یاخود‭ ‬دزەکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان‭. ‬ئاشکراکردنی‭ ‬تەواوی‭ ‬زانیاری‭ ‬باشترین‭ ‬ڕێگایە‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬بەگشتی‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوەیان‭. ‬دەکرێت‭ ‬شکست‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشییەکە‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬نزیک،‭ ‬لێکەوتەی‭ ‬کارەساتبار‭ ‬بەدوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬بهێنێت‭. ‬شاندی‭ ‬عومان‭ ‬پێشنیاری‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخی‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لەو‭ ‬گرفتانەی‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئاشکرانەکردنەوە‭ ‬دروست‭ ‬دەبن‭.‬

    ‭”‬ئێمە‭ ‬پشت‭ ‬بەو‭ ‬زانیارییە‭ ‬فەرمییانە‭ ‬دەبەستین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گەلانی‭ ‬دیکەوە‭ ‬وەریدەگرین،‭ ‬وە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬بنەمایش،‭ ‬ڕێکاری‭ ‬خۆپارێزی‭ ‬دەگرینەبەر‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەو‭ ‬زانیاریانە‭ ‬دروست‭ ‬یاخود‭ ‬ڕوون‭ ‬نەبن،‭ ‬ئەوا‭ ‬مەترسی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬ڤایرۆسەکە‭ ‬بۆ‭ ‬هەمووان‭ ‬لەئارادایە،‭” ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬عومانییەکان‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬هەموومان‭ ‬بە‭ ‬پەتای‭ ‬COVID-19‭ ‬گورزێکی‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬ئازارمان‭ ‬بەرکەوت،‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬هۆکارەکەی‭ ‬پشتگوێخستن‭ ‬و‭ ‬ئاشکرانەکردنی‭ ‬ژمارەی‭ ‬حاڵەتەکان‭ ‬بووبێت‭. ‬بۆیە‭ ‬پێویستە‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬چوارچێوەکە‭ ‬بیر‭ ‬بکەینەوە‭.‬

    ‭”‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬هیچ‭ ‬ڕێکەوتنێکی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬ڕاپۆرتکردن‭ ‬بکاتە‭ ‬ناچاریی‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬سزایەکیش‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپۆرت‭ ‬نەکردن‭ ‬بوونی‭ ‬نییە‭. ‬پاشان‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬وەکو‭ ‬AI‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوە‭ ‬و‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دروستتر‭ ‬بەکاربهێنین‭. ‬من‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬زیرەکی‭ ‬تەندروستی‭ ‬دەتوانێت‭ ‬لەم‭ ‬ڕووەوە‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬بگێڕێت‭.”‬

    هەروەها‭ ‬عومانییەکان‭ ‬جەختیان‭ ‬لە‭ ‬گرنگی‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬وڵاتان‭ ‬لە‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬ڕێساکانی‭ ‬تەندروستی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬کارەساتەکانی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشییە‭ ‬پەتاییەکان‭ ‬یاخود‭ ‬دزەکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬کردەوە‭.‬

    شاندەکە‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬گرنگی‭ ‬هەموارکردنەوەی‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬پێویستیکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬وڵاتان‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬قەدەغەکردنانە‭. ‬بەبێ‭ ‬ناچارکردن‭ ‬یاخود‭ ‬ڕێگری‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ڕێککەوتنانە‭ ‬هیچ‭ ‬کاریگەرییەکیان‭ ‬نابێت‭.‬

    ‭”‬عومان‭ ‬یەکێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬یەکەم‭ ‬وڵاتان‭ ‬کە‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬واژۆکرد‭. ‬بێگومان،‭ ‬زۆربەی‭ ‬وڵاتان‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێککەوتنەیان‭ ‬واژۆ‭ ‬کردووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەداخەوە‭ ‬لاوازییەک‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێکردنیدا‭ ‬هەیە‭” ‬نوێنەری‭ ‬عومان‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬مەترسییەکانی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬هیچ‭ ‬سنوورێکیان‭ ‬نییە‭. ‬هیچ‭ ‬لایەنێک‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬ئەم‭ ‬مەترسییە‭ ‬سەلامەت‭ ‬نییە‭”.‬

    شاندی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬هاوڕایی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬پێشنیاری‭ ‬عومان‭ ‬دەربڕی‭ ‬بۆ‭ ‬سزا‭ ‬نەدانی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬شەفافانە‭ ‬و‭ ‬ڕاستگۆیانە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشییەکان‭ ‬ئاشکرا‭ ‬دەکەن،‭ ‬چونکە‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لەخۆبوردەییە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشییە‭ ‬پەتاییەکان‭ ‬سنووردار‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬یارمەتی‭ ‬یەکخستنی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭. ‬ئەگەر،‭ ‬لەلایەکی‭ ‬دیکەوە،‭ ‬وەڵامی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬نەرێنی‭ ‬بێت،‭ ‬وەکو‭ ‬ڕاگرتنی‭ ‬گەشتە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬یاخود‭ ‬وەرنەگرتنی‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬زیانلێکەوتوو‭ ‬و‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬بازرگانییەکان،‭ ‬ئەوا‭ ‬وڵاتان‭ ‬دوودڵ‭ ‬دەبن‭ ‬لە‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬زانیارییە‭ ‬تەندروستییەکان،‭ ‬ئەمەش‭ ‬هەمووان‭ ‬دەخاتە‭ ‬بەر‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬تووشبوون‭ ‬و‭ ‬زیانلێکەوتنی‭ ‬گەورە‭.‬

    ‭”‬نموونەیەکی‭ ‬باش‭ ‬بریتییە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەردەمی‭ ‬پەتای‭ ‬COVID-19ـدا‭ ‬ڕوویدا،‭ ‬کە‭ ‬وڵاتان‭ ‬بە‭ ‬ڕەنگی‭ ‬سوور،‭ ‬پرتەقاڵی‭ ‬یاخود‭ ‬سەوز‭ ‬پۆلێنکرابوون،‭ ‬ئەمەش‭ ‬مانای‭ ‬جۆرێک‭ ‬لە‭ ‬سزای‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانە‭ ‬گەیاند‭ ‬کە‭ ‬ڕاستگۆیانە‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬پەتاکەیان‭ ‬ئاشکراکرد‭”. ‬نوێنەری‭ ‬قەتەڕ‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بەداخەوە‭ ‬ئەمە‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬هەندێک‭ ‬وڵات‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬ڕاستییەکان‭ ‬بەدوور‭ ‬بگرن‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬خوازیاری‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬زانیاری‭ ‬دروست‭ ‬بین‭ ‬و‭ ‬هانی‭ ‬وڵاتان‭ ‬بدەین‭ ‬بە‭ ‬شەفافیەتێکی‭ ‬تەواوەوە‭ ‬قسە‭ ‬بکەن،‭ ‬ئەوا‭ ‬نابێت‭ ‬ڕێوشوێن‭ ‬بەرامبەر‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانە‭ ‬بگرینەبەر‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭.”‬

    شاندی‭ ‬بەحرەین‭ ‬ترسی‭ ‬گەلیان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬نەرێنییەکانی‭ ‬پێکوتە‭ ‬و‭ ‬تیۆرییەکانی‭ ‬پیلانگێڕی‭ ‬و‭ ‬شکستهێنان‭ ‬لە‭ ‬هۆشیارکردنەوەی‭ ‬خەڵک‭ ‬خستە‭ ‬بەر‭ ‬خواس‭ ‬و‭ ‬جەختیان‭ ‬لە‭ ‬گرنگی‭ ‬هاوبەشیپێکردنی‭ ‬ئامارەکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامەکانی‭ ‬پێکوتە‭ ‬کردەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬هانی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬حکومەت‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکاندا‭ ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬دزەکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان،‭ ‬هێرشی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬یاخود‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬پەتا‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬دیاریکراودا‭.‬

    نموونەیەکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پەلەکردنی‭ ‬جیهان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬وڵاتی‭ ‬سیرا‭ ‬لیۆن‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬تای‭ ‬خوێنبەربوون،‭ ‬کە‭ ‬بڵاوبوونەوەکەی‭ ‬سنووردار‭ ‬کرد؛‭ ‬بەڵام‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬COVID-19‭ ‬کاتێکی‭ ‬وەهات‭ ‬بە‭ ‬جیهان‭ ‬نەبەخشی‭ ‬تا‭ ‬پەتاکە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬دیاریکراودا‭ ‬قەتیس‭ ‬بکات‭.‬

    شاندی‭ ‬سەربازیی‭ ‬یەمەن‭ ‬خۆشحاڵی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەربڕی‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بەو‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬کارانەی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دامودەزگاکانی‭ ‬حکومەت‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکاندا‭ ‬ئەنجامدرابوون،‭ ‬بەو‭ ‬پێیەی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وەزارەتەکانی‭ ‬پەروەردە،‭ ‬تەندروستی،‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬کشتوکاڵدا‭ ‬کار‭ ‬دەکرێت‭ ‬بۆ‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬مەلاریا‭. ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬پارێزگاکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬قەتیسکردنی‭ ‬پەتاکە،‭ ‬چوونە‭ ‬ژوورەوەیان‭ ‬سنووردارکردووە‭.‬

    شەڕی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن،‭ ‬کەنار‭ ‬دەریا‭ ‬درێژەکان،‭ ‬زەوییە‭ ‬شاخاوییە‭ ‬سەختەکان‭ ‬و‭ ‬نزیکیی‭ ‬ئەوتۆ‭ ‬لە‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬نەخۆشی‭ ‬لە‭ ‬ئەفریقادا،‭ ‬هەموویان‭ ‬کاریگەریی‭ ‬وێرانکارییان‭ ‬لەسەر‭ ‬توانای‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬بۆ‭ ‬قەتیسکردنی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشییەکان‭ ‬هەبووە‭.‬

    ‭”‬شەڕی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬کاریگەری‭ ‬زۆری‭ ‬لەسەر‭ ‬لایەنی‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬هەبووە‭ ‬و‭ ‬بووەتە‭ ‬هۆی‭ ‬پچڕان‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬تەندروستییەکان،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬باڵا‭ ‬کەتووەتە‭ ‬سەنعای‭ ‬پایتەخت،‭ ‬کە‭ ‬دوورە‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬زیانلێکەوتووەکان‭. ‬بەڵام‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دوو‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬تێبینی‭ ‬بەرەوپێشچوونمان‭ ‬لە‭ ‬گونجاویی‭ ‬کاتی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬حکومەتدا‭ ‬کردووە‭.‬

    ‭”‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬پەتای‭ ‬COVID-19ـدا‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکانی‭ ‬دەوڵەتدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەبوو،‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬و‭ ‬پارێزگارەکان‭ ‬و‭ ‬یەکە‭ ‬سەربازییەکاندا‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬کیمیاییمان‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬پەتا‭. ‬هەڕەشە‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬دەکات‭. ‬بێگومان،‭ ‬ڤایرۆسیش‭ ‬هەن‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆچبەرە‭ ‬نایاساییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬ئەفریقاوە‭ ‬دێن‭ ‬کە‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬بڕگەی‭ ‬یاسایی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکان،‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬کەشتیەکان‭ ‬و‭ ‬پشکنینی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬کەرەستانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەندەرەکانەوە‭ ‬دێن‭”.‬

    شاندی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ئەو‭ ‬وانانەیان‭ ‬باسکرد‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬لە‭ ‬پەتای‭ ‬COVID-19‭ ‬وە‭ ‬فێربوون‭: ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬پەتا‭ ‬و‭ ‬نەخۆشییە‭ ‬گوازراوەکان،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬پەتا‭ ‬ناسراوە‭.‬

    ‭”‬ئەو‭ ‬بۆشاییەی‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ڕووداوێکدا‭ ‬دەرکەوت،‭ ‬بریتیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬لاوازی‭ ‬لە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬نێوان‭ ‬کەرت‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬جیاوازەکان‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬نێوان‭ ‬دامەزراوەکان‭ ‬بە‭ ‬ڕادەی‭ ‬پێویست‭ ‬ڕوون‭ ‬نەبوون،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬کەڵەکەبوون،‭ ‬دووبارەبوونەوە‭ ‬و‭ ‬زیادەڕۆیی‭. ‬ئەمەش‭ ‬کاریگەری‭ ‬خراپی‭ ‬لەسەر‭ ‬خێرایی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬کاریگەر‭ ‬هەبوو‭ ‬بۆ‭ ‬دۆخە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬و‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬نەرێنیی‭ ‬هەبوو‭ ‬لەسەر‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬بەفیڕۆدان‭”‬،‭ ‬بەشداربوویەکی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ڕێنمایی‭ ‬شاهانە‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬وەکو‭ ‬یەکەم‭ ‬دەزگای‭ ‬فەرمی‭ ‬حکومەت‭ ‬دەرکرا‭ ‬کە‭ ‬گرنگی‭ ‬بدات‭ ‬بە‭ ‬تەندروستیی‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬توانا‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬مەترسییە‭ ‬تەندروستییەکان‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوە‭ ‬و‭ ‬لەناوبردنیان‭ ‬دەکات‭.‬

    بە‭ ‬درێژایی‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬لە‭ ‬دیداری‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ،‭ ‬بەشداربووان‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬چیرۆکی‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬COVID‭ ‬ـیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬ئاڵوگۆڕ‭ ‬کرد،‭ ‬لەوانە‭ ‬هەنگاوە‭ ‬پەیڕەوکراوەکان‭ ‬لە‭ ‬خۆپاراستن،‭ ‬دەستنیشانکردن،‭ ‬ڕاپۆرتکردن‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬مەترسییە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬و‭ ‬پەتاییەکان‭. ‬ئاسایشی‭ ‬زیندەیی،‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬زیندەیی‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬پەتا،‭ ‬شیکاریی‭ ‬و‭ ‬سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬سەرهەڵداوەکان‭ ‬و‭ ‬هەماهنەگی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬گفتوگۆیان‭ ‬لەبارەوە‭ ‬کرا‭. ‬هیچ‭ ‬وڵاتێک‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬ناتوانێت‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ببێتەوە؛‭ ‬ئەمە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هەیە‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleهێزە فرەنەتەوەییەکان هاوبەشیی سەربازی بنیات دەنێن
    Next Article کاروانێک لە سەرانسەری نیمچەدورگەی عەرەبی

    Related Posts

    پاراستنی دەریای سوور

    May 13, 2025

    پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

    May 13, 2025

    فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

    May 13, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.