خوێندکارانی یەمەن سود لە هاوکاریی سعودیە وەردەگرن
وەکو بەشێک لە پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدانی سەرپەرشتیکراو لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە بۆ یەمەن (SDRPY)، دوو قوتابخانەی نوێ لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 لە پارێزگای تەعز کرانەوە: عومەر بن ئەلخەتاب و ئەلوەحدە ئەلموشتەرەکە.
کردنەوەی قوتابخانەکان وەکو وەڵامێک بۆ پێویستیی بەپەلە بۆ پەروەردە هات، کە دەرفەتی نوێی پەروەردەیی و دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پاڵنەری فێرکردن بۆ وەبەرهێنان لە توانا و لێهاتووییەکانی خوێندکاران دابیندەکات. قوتابخانەکان بە خزمەتگوزارییەکانی وەکو تاقیگە، ژووری کۆمپیوتەر، هۆڵی وەرزش و شانۆ ئامێربەندکراون.
لە کۆی 229 پڕۆژەی گەشەپێدان و دەستپێشخەری لە یەمەن، بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە بۆ یەمەن SDRPY 52 پڕۆژەی پەروەردەیی، کە چاپکردن و دابەشکردنی زیاتر لە 500,000 هەزار پەرتووکی خوێندن، دروستکردنی 31 قوتابخانەی نوێ، دابینکردنی نزیکەی 13,000 پارچە مۆبیلیاتی قوتابخانە، لەگەڵ دابینکردنی پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی هەموو ئاستەکانی لەخۆگرتبوو بە زانکۆکانیشەوە، جێبەجێکردووە.
بەدەر لەوەش، سعودیە لەگەڵ یەمەندا ڕێکەوتنێکی بە ناوی “پەروەردە بۆ گەشەپێدان” واژۆ کرد، کە بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنە بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە بۆ یەمەن (SDRPY) دەرماڵەی مانگانە بۆ خوێندکارانی یەمەنیی خاوەن سکۆلەرشیپ لە دەرەوەی وڵات بە بڕی 46 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هاوکاری دابیندەکات.
229 پڕۆژەی گەشەپێدان کە لە پارێزگا جیاوازەکانی یەمەندا لەلایەن بەرنامەکەوە جێبەجێکرا، کەرتە گرنگەکانی لەخۆگرتبوو: پەروەردە، تەندروستی، ئاو، وزە، گواستنەوە، کشتوکاڵ، ئاژەڵداریی دەریایی و بنیاتنانی توانای دامەزراوەکانی حکومەت.
بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە بۆ یەمەن (SDRPY) لە ساڵی 2018ـدا بە فەرمانی شاهانەی خاوەن شکۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود دامەزرا، کاتێک دەستەیەک لە پسپۆڕی سعودی بەرنامەکەیان بۆ خزمەتکردنی پێداویستییەکانی کۆماری یەمەن داڕشت.
بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە بۆ یەمەن (SDRPY) لەگەڵ هاوبەشی جیاوازدا لە سعودیە و یەمەن، لە نێوانیاندا حکومەتی یەمەن و دامەزراوە ناحکومییەکان، کاردەکات. سەرچاوەکان: دەزگای ڕاگەیاندنی سعودیە، SDRPY، ئەلشەرق ئەلئەوسەت
Comments are closed.