تاجاکستان و ئەمریکا ئاسایشی تەندروستی باشتر دەکەن
هاوبەشی نێوان ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی تاجاکستان گەیشتنە ئاستێکی بەرچاو لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەکانی وەک کۆڤید- 19 لە تاجاکستان.
لە مانگی ئازاری 2020ـەوە، پڕۆژەی بەردەوامیی سیستەمی تەندروستی USAID ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە یارمەتیدانی وەزارەتی تەندروستی تاجیکی بۆ باشترکردنی سیستەمی تاقیگەی نیشتمانی و جێبەجێکردنی پلانی ئامادەکاریی نیشتمانی و وەڵامدانەوەی کۆڤید- 19.
دەستپێشخەری USAID لە 25 لەکۆی 62 ناوچەی تاجاکستاندا دەستپێکرد. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا USAID ئامێری پێویستی بۆ 10 تاقیگەی تاجیکستان دابین کرد، لەوانە ئامێری ئینکوبەیتەر بۆ دۆزینەوەینەخۆشی، 50 ساردکەرەوە و سووتێنەری پاشماوەی پزیشکی. هەروەها پڕۆژەکە 138 کارمەندی تاقیگەی لەسەر سەلامەتی بایلۆجی، ئاسایشی زیندەیی و سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی ڕاهێناوە.
هەرچەندە بەرنامەکە لە سەرەتادا تیشکی خستە سەر کۆڤید- 19، بەڵام دەکرێت ڕاهێنان و کەرەستەکان لە داهاتوودا بەھاداری خۆیان بسەلمێنن لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە وڵاتەکە.
هەروەها، 3,800 کارمەندی چاودێریی تەندروستیی تاجاکستان لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری و خۆپاراستن و جڵەوکردنی تووشبوون ڕاهێنانیان پێکرا. لە ڕێگەی پشتیوانیکردن لە هەڵمەتەکانی کوتانی حکومەت، پڕۆژەکە ڕێژەی کوتانی لە ناوچەکانی سوغد و خەتلۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.
ئەم هەوڵانە بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی کوتان بگاتە 99% بۆ ژەمی یەکەم و دووەم و 98%
بۆ ژەمە سەرەتاییەکانی بەھێزکەر لە نێوان دانیشتوانی گەورەساڵی بە ئامانجکراو.
نوێنەرانی ڕێکخراوی USAID و وەزارەتی تەندروستیی تاجاکستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە دووشەنبە لە مانگی شوباتی 2024، ئەم دەستکەوتانەیان لە خۆپاراستن لە کۆڤید- 19 تاوتوێ کرد.
”زۆر شانازی بە هەماهەنگی سەرکەوتوومان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکەم، کە گۆڕانکاری گرنگ و داهێنەرانە لە سیستەمی چاودێریی تەندروستیی تاجاکستاندا دەکات.” پیتەر ڕایلی، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی USAID لە مەراسیمی کۆتایی پڕۆژەکەدا ڕایگەیاند. سەرچاوەکان: Asiaplus، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاجیکستان
Comments are closed.