سەربازانی تاجاکستان و پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشی ویلایەتیی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکاوە سوودمەند بوون لە هاوبەشییەکی 22 ساڵەی بەرهەمدار.
هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، باشترکردنی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و پێشخستنی بەها هاوبەشەکان لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیدا، زیاتر لە 200 شەڕی سەربازی بەرامەبر سەربازییان ئەنجامداوە.
چالاکییەکان لە مانگی شوباتی 2025ـدا بەردەوام بوو کاتێک سەربازان و فڕۆکەوانانی ڤێرجینیا لەگەڵ هێزەکانی تاجاکستان ئاڵوگۆڕێکیان ئەنجامدا، کە گرنگی بە گەشەپێدانی ئەفسەری ناڕاسپێردراو و ئەفسەری پلە نزم دەدات. ئاڵوگۆڕە پێنج ڕۆژییەکە بەشداربووانی تاجیکیی لە وەزارەتی بەرگری، پاسەوانی سنوور و پاسەوانی نیشتمانی لەخۆگرتبوو.
ڕاهێنانەکە بە ئامانجی گەشەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە ئاڵۆزەکان، جەختی لەسەر گەشەکردنی پیشەیی کردەوە. “ئەو ئاڵوگۆڕە بۆ پەرەپێدانی سەرکردایەتی هەردوولا ڕۆڵێکی گرنگی بینی.” ڕائید ئیسحاق ڕیڤێرا لە پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا ڕایگەیاند.
بەشداریکردنێکی دیار لە ساڵی 2024 بریتی بوو لە گەشتێکی عەمید ڕوکن تۆد ئێچ هابارد لە پاسەوانی نیشتمانی ڤێرجینیا بۆ تاجاکستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەکانی تاجاکستان، لەوانە عەقید ڕوکن حسێن شۆکیرزۆدا، بەرپرسی هێزی جوڵاو و عەمید ڕوکن ڕەجەبالی ڕەحمۆنالی، فەرماندەی پێشووی پاسەوانی سنوور.
”من لەو هاوڕێیەتیانەی لەگەڵ هاوبەشە تاجیکییەکانمان دروستم کردووە چێژ دەبینم،” عەمید ڕوکن هابارد سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ دوشەنبێ ڕایگەیاند. “ئەوان شانازی بە وڵاتی سەربەخۆی خۆیانەوە دەکەن و دەیانەوێت ئاسایش بۆ هاووڵاتییان باشتر بکەن.”
مەشقی سەربازیی ساڵانەی هەماهەنگیی ناوچەیی کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆنەیەکی ترە بۆ بەشداریکردنی هاوبەشە تاجیکیەکان و ڤێرجینیا. سەرچاوە: فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا
