بە شوێنکەوتنی هەنگاوەکانی داعش، حوسیەکان ژنان دەچەوسێننەوە
وەکو پێشێلکارییەکی بێباکانەی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی گەلی یەمەن، میلیشیای حوسیی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتکردنی ژنانی بەبێ بوونی خزمێکی پیاو لەگەڵیاندا بە ئەندامانی ڕاگەیاند.
دەستدرێژی حوسیەکان بۆ سەر مافەکانی ژنان تەنها بە گەشتکردن سنوردار نەبوو. میلیشیاکە لە مانگی کانونی یەکەمی 2022، هەنگاوی زیاتری نا و فەرمانیان بە بەڕێوبەرانی چێشتخانەکانی شاری سەنعا کرد کە داوای مۆڵەتی هاوسەرگیری لەو خێزانانەی بکەن کە ئارەزوو دەکەن لە چێشتخانەکانیاندا نان بخۆن.
جیاکردنەوەی ڕەگەز لە کەمپەکانی کۆلێژدا چەسپینرا، و کاتەکانی خویندن لە زانکۆکاندا دابەشکران بۆ سەر دوو دەوام: دەوامی بەیانیان بۆ ژنان و دەوامی شەوان بۆ پیاوان. لە مانگی ئابی 2022، چەندین ئارایشتگای جوانکاری، مەلەوانگەی مەلەکردن و هۆڵی لەشجوانی ژنان لە سەنعا داخران. لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، حوسیەکان وێنەگرتنی ژنان جگە لە دەموچاویان بۆ کاروباری پێویست لە دوکانە وێنەگرییەکاندا قەدەغەکرد.
بە شوێنکەوتنی هەنگاوەکانی گروپەکانی داعش و تاڵیبان، حوسیەکان هەوڵدەدەن ئەو بوارەی کە ژنان بتوانن بە ئازادی جوڵەبکەن بەرتەسک بکەنەوە، وە ڕۆڵی ژنان بەگوێرەی باوەڕی لەپێشینەی حوسی بخەنە ڕوو.
لە مانگی ئەیلولی 2014، کاتێک میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر پایتەختی سەنعای یەمەندا گرت و داوای حکومەتی نوێیان کرد، شەڕی ناوخۆی یەمەن دەستیپێکرد. پاشان یاخیبووان لە مانگی کانونی دووەم 2015، دەستیان بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتییی یەمەندا گرت، عەبد ڕەبو مەنسوڕ هادی سەرۆکی ئەوکات و حکومەتەکەیان ناچارکرد دەست لەکار بکێشێتەوە.
بە هەڵوەشاندنەوەی دەست لەکار کێشانەوەکەی، هادی بۆ سەرکردایەتیکردنی بەرەنگاربوونەوەیەکی پشتیوانیکراو لە لایەن هاوپەیمانیەتییەکی سەرۆکایەتیکراو لەلایەن سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوایی یاسایی بۆ یەمەن، لە مانگی ئەیلولی 2015ـدا گەرایەوە بۆ عەدەن.
جەنگەکە لە ساڵی 2014 ـەوە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 150,000 کەسی لێکەوتووەتەوە، لە نێوانیاندا زیاتر لە 14,500 مەدەنی، کە 3,774 لەوانە منداڵن.
سەرچاوەکان: شوێنهەڵگری ململانێی جیهانی (Global Conflict Tracker)، ئەلحوڕە، ئەمنێستی ئینتەرناشیۆناڵ
Comments are closed.