بەرەنگاربوونەوەی ناسەقامگیری لە یەمەن
ڕەفتارە خراپەکانی ئێران نیشاندەری بەربەستن لە بەردەم ئاشتی لە ناوچەکە
موعەمەر ئەلعریانی، وەزارەتی زانیاری، کلتوور و گەشتیاریی کۆماری یەمەن
لە 5ـی مانگی تەمموزی 2023، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگرییان لە هەوڵێکی ئێرانییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرە دەستنیشانکراوەکانی دورگەکانی بەهاماس و مارشاڵ لە نزیک گەرووی هورمز کردووە. ڕۆژێک دواتر، کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزی پاسەوانی پیادەی دەریایی شۆڕشگێڕانی ئیسلامی (IRGC-N) لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک کەندای عەرەبی دەستیان بەسەر کەشتییەکی بازرگانیدا گرتووە و لە وەڵامدا هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتیەکانی جێگیرکردووە.
ئەم ڕوداوانە لە لایەن IRGC-N لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا یەکەم ڕوداوگەل نیین. لە ساڵی 2021 ـەوە، وەکو بەردەوامییدان بە ڕێبازێک کە خۆی و بەکرێگیراوانی لە دوای شۆرشی ساڵی 1979 ـوە کە کۆماری ئیسلامی دروستکرد گرتوویانەتە بەر، ئێران 20 کەشتیی بازرگانی کردووەتە ئامانج.
قلیشانەوەکە چەند مانگێک لە دوای بەیاننامەی 1ـی ئازار، کە لایەنی سعودی و ئێرانی دوای حەوت ساڵ لە دابڕان ڕێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسسیەکان لە ماوەی دوو مانگدا، ڕوویدا. ڕێککەوتننامەکە بەشێک بوو لە هەوڵە بێ وچانەکانی سەرکردایەتیی شانشینی سعودیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، زیندووکردنەوەی پەیوەندیی دۆستانە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، سنوردارکردنی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و بنیاتنانی پەیوەندیی تەندروست لەسەر بنەمای دەستێوەرنەدان، ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی نیشتمانی و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
ئەو ساتە بۆ پێداچوونەوە بە ڕەفتارە خراپەکانی، ڕیزگرتن لە بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، خۆبەدورگرتن لە پشتیوانیکردنی میلیشیاکان و بەکارهێنانیان بۆ چەسپاندنی سیاسەتی تێکدەرانە، دەرفەتیکی خستە بەردەم ڕژێمی ئێران.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە، مامەڵەی ئێران هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهات. بەردەوام بوو لە پشتیوانیکردنی ئەو میلیشیایانەی کە ئاڵۆزی و تیرۆریزم بڵاودەکەنەوە و هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان دروست دەکەن. ڕەفتارەکانی تاران نەک بە تەنها بۆ ناوچەکە، بەڵکو بە هەمان شێوە بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش مەترسیەکی بەردەوام دروست دەکات، لەبەرئەوەی هەوڵدەدات لە ڕێگەی هێزەوە هاوسەنگیی سیاسی، کلتووری و ئایدیۆلۆژی ناوچەکە بگۆڕێت.
ئێران بڕیاریداوە ڕێبازە شۆڕشگێڕانەکەی هەناردەی دەرەوە بکات. وە ئەم کارەش بە فراوانکردنی کاریگەرییە جوگرافی و کلتورییەکەی لە پێگەی پشتیوانیکردنی میلیشیاکانی وەکو حوسییەکان لە یەمەن بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لە ناوخۆ و دەرەوەدا ئەنجام دەدات.
کۆمارە ئیسلامییەکە کە بە شێوەیەکی بەخشندانە خەرجیی میلیشیا دڵسۆزەکانی و پاڵپشتی دارایی چالاکییە خراپەکانیان دەکات، وە پارە، چەک و ڕاهێنانی جەنگیشیان بۆ دابین دەکات. تاران، میلیشیاکان لە نێوانیاندا حوسییەکان لە هاوڵاتیانی ئاسایی ئێران، کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیاکەی نییە لە خۆی بە نزیکتر دەزانێت.
مەترسییەکە ئا لێرەدایە: لە کاتێکدا ئێران کار بۆ لاوازکردنی سەقامگیری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە دەکات، لە بەرامبەردا میلیشیاکانی بەهێزدەکات، تەنانەت ئەگەر ئەوە بە مانای وێرانکاری و خاپورکردنی زیاتربێت وەک لەوەی کە لێیکەوتووەتەوە. ئەمە لە یەمەندا بە تەواوی ئاشکرایە، کە ململانێیەکی خوێناوی یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهانی وێرانتر کردووە.
لە یەمەن، هێشتا خەڵکی باجی سیاسەتی ڕژێمی ئێران دەدەن. خواستەکانی فراوانخوازی و دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی یەمەن بە کودەتای میلیشیا حوسییەکان لە دژی دەوڵەت لە ساڵی 2014، بە پشتیوانیکردن، پاڵپشتی دارایی و پلاندانانی ئێران گەیشتە لوتکە.
لە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2216ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران لە ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە قاچاخچێتی بەردەوامی چەک و ماددەی هۆشبەر بۆ حوسییەکان بەردەوامە، کە ئەمەش دەستپێشخەری و هەوڵەکانی وڵاتانی دراوسێ بە سەرۆکایەتی سعودیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دامرکاندنەوە و گەڕاندنەوەی ئاگربەستی سەرپەرشتیکراو لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەکدەخات، و وەکو بەربەستێک لەبەردەم هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ و هێنانەدی ئاشتییەکی گشتگیر، دادپەروەر و بەردەوام وەستاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئیران ژمارەی قوربانیان و ئەو ئازارە ئابووری و مرۆییانەی یەمەنییەکان لە شەڕەکەدا کە لە دەرەنجامی کودەتاکەوە سەریهەڵدا، پشتگوێ دەخات.
ئەزموونی یەمەن لە کاریگەری ئێرانییەکان لە دوای سەرهەڵدانی حوسییەکان وەکو میلیشیایەکی چەکدار لە ساڵی 2003 بەڵگەیەکی بەهێزی ئەو وێرانکارییەیە کە بەهۆی چوار دەیەی سیاسەتی فراوانخوازی و ویستە هەژموونگەراییەکەی ئێران لە ناوچەکە دروست بووە.
هەر کەسێک سەردانی شاری سەنعای پایتەختی یەمەنی کردبێت بەرلەوەی بکەوێتە دەستی حوسییەکان، و بەراوردی بکات بە شارەکە لەمڕۆدا، ئەوا لە واتای “هەناردەکردنی شۆڕشی ئێران” تێدەگات. ئەمڕۆ، پایتەخت لە شانازیکردن بە سەرکردەکانی ئێران تابلۆی بانگەشە نمایش دەکات.
جگە لەوەش، لە کاتێکدا کە ئامادەکاری بۆ داخستنی پەیمانگای زمانی یەمەنی ئەمریکی کە تایبەتمەندە لە وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی دەکرا، فشاریان خستە سەر زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەوەی لە خوێندنی زمانی فارسیدا تایبەتمەندبن. هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە ئێران، حوسییەکان یادکردنەوەی ڕوداوە نیشتمانپەروەرییەکانیان هەڵوەشاندەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نابێت بەبێ سزادان ڕێگە بە تێپەڕبوونی ڕەفتارە خراپەکانی ڕژێمی ئێران بدات. جگە لەوەش، پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن بۆ باشترکردنی توانای پاراستنی ناوچە ئاوییەکانی یەمەن و بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییە فرەتەوەییەکان بۆ پاراستنی ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی نزیک یەمەن پێویستی بە پشتیوانی هەیە.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت. پێویستە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە تاران و میلیشیاکانی دەیخەنە ڕوو، لە پێشەنگی هەموویاندا حوسییەکان، و ئەو ناسەقامگیرییە بە سیستەمکراوەی برەوی پێدەدات، کە لە بەرامبەردا وڵاتان و گەلانی ناوچەکە باجێکی قورسیان بۆ دەدەن، ئەم کارە جێبەجێ بکرێت.
Comments are closed.