Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاراستنی دەریای سوور

      May 13, 2025

      پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

      May 13, 2025

      فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

      May 13, 2025

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»بەرگریی مووشەکیی هاوبەش لە کەنداوی عەرەبی
    تایبتمەندیەکان

    بەرگریی مووشەکیی هاوبەش لە کەنداوی عەرەبی

    UnipathBy UnipathJanuary 13, 2025Updated:February 26, 2025No Comments5 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لیوا‭ ‬خالید‭ ‬ئەلشریان،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کوەیت

    لیوا خالید ئەلشریان

    بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬مووشەکیی‭ ‬یەکخراو‏‭ ‬‏‏‭(‬‏IAMD‏‭) ‬لە‭ ‬سەردەمی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ململانێدا‭ ‬پێویستە‭ ‬و‭ ‬چارەسەرێکی‭ ‬نموونەییە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکانی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬داهاتوو‭. ‬ئەمە‭ ‬ئاوێتەکردن‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هەموو‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬بەرگریدا‭ ‬فەراهە‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ناوچە‭ ‬گرنگ‭ ‬
    و‭ ‬ستراتیژەکان‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭.‬‏

    پەرەسەندنی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بی‭ ‬فڕۆکەوان‭ (‬‏UAS‏‭)‬،‭ ‬مووشەکی‭ ‬کروز‭ (‬‏CM‏‭) ‬و‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬تاکتیکی‭ (‬‏TBM‏‭) ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬ڕوودەدات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬و‭ ‬کاریگەر‭ ‬لەلایەن‭ ‬کاراکتەرە‭ ‬جیاوازەکانەوە‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭.‬

    UAS‏‭ ‬پێوەری‭ ‬تاکتیکی‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات‭ ‬هەروەها‭ ‬ئاماژەی‭ ‬ڕادار‭ ‬و‭ ‬گەرمی‭ ‬کەم‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬ڕەنگە‭ ‬گرنگییەکەی‭ ‬گەشە‭ ‬بکات‭ ‬چونکە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ (‬‏AI‏‭) ‬ڕۆڵێکی‭ ‬زیاتر‭ ‬دەگێڕێت‭.‬

    لە‭ ‬لایەکی‭ ‬دیکەوە‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬بچووکی‭ ‬بازرگانیش‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭ ‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬چەکی‭ ‬کوشندە‭ ‬بەرزکراونەتەوە‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬درۆن‭ ‬تێچوویان‭ ‬کەمە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئاسانی‭ ‬لە‭ ‬بازاڕە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬دەستدەکەون‭.‬

    سەبارەت‭ ‬موشەکە‭ ‬کرووزەکان،‭ ‬پێشبینی‭ ‬دەکرێت‭ ‬کە‭ ‬پێشکەوتنەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬ببێتە‭ ‬هۆی‭ ‬زیادبوونی‭ ‬مەودا‭ ‬و‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬توانای‭ ‬جووڵەیان‭ ‬لە‭ ‬بەرزاییە‭ ‬نزمەکان‭ ‬و‭ ‬خێراییە‭ ‬بەرزەکاندا‭. ‬مووشەکی‭ ‬کروز‭ ‬توانای‭ ‬کارکردنیان‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬ژێر‭ ‬دەنگی‭ ‬و‭ ‬سەروو‭ ‬دەنگی‭ ‬و‭ ‬هایپەرسۆنیک‭ ‬هەیە‭.‬

    مووشەکی‭ ‬کروزی‭ ‬هایپەرسۆنیک‭ ‬بە‭ ‬چەکی‭ ‬زۆر‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬دادەنرێن‭. ‬ئەمەش‭ ‬بەهۆی‭ ‬توانای‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬موشەکییەوە‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬گەشتەکە‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬ماک‭ ‬7‭ ‬یان‭ ‬زیاتر‭. ‬نزمیی‭ ‬ڕێژەی‭ ‬یەکتبڕی‭ ‬بەریەککەوتنی‭ ‬ڕاداریی‭ ‬ئەوان‭ ‬وایان‭ ‬لێدەکات‭ ‬بەشێوەی‭ ‬کرداری‭ ‬دەستنیشان‭ ‬نەکرێن‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬جووڵەیان‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬تەواوی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬فڕیندا‭ ‬ئەگەری‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬کەمدەکاتەوە‭.‬

    هەروەها‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬‏TBM‏‭ ‬بە‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬هەڵگرتنیان‭ ‬لەلایەن‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬جۆراوجۆرەوەکان‭ ‬گەشەیەکی‭ ‬مەترسیدارە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬کاتێکدا‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬شوێنێکدا‭ ‬چونکە‭ ‬ئەم‭ ‬مووشەکانە‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬خێرایی‭ ‬و‭ ‬گەیشتنیان‭ ‬وەردەگرن‭. ‬بۆیە‭ ‬پێویستە‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬باڵای‭ ‬شەڕ‭ ‬24‭ ‬کاتژمێری‭ ‬ھەر‭ ‬ڕۆژێک‭ ‬بەردەوام‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬خێرا‭.‬

    بۆ‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەر‭ ‬پێویستە‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬کاتێکی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمی‭ ‬فەرمان‭ ‬و‭ ‬بەڕیوەبردن‭ ‬دابین‭ ‬بکات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬ساتەوەختی‭ ‬گونجاودا‭ ‬بڕیاری‭ ‬دروست‭ ‬بدات،‭ ‬چونکە‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هەندێک‭ ‬سوودەوە‭ ‬کە‭ ‬گرنگترینیان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هۆکاری‭ ‬دزەکردن‭ ‬بە‭ ‬یاخود‭ ‬کروزی‭ ‬نزم‭ ‬فڕیو‭ ‘‬UAS‭’ ‬بەکار‌هێنانی‭ ‬مووشەکی‭ ‬کە‭ ‬ڕێژەی‭ ‬یەکتربڕی‭ ‬بەریەککەوتنی‭ ‬ڕاداری‭ ‬زۆر‭ ‬نزمیان‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬مانۆڕکردنیان‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬دۆزینەوە‭ ‬و‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬سەرسوڕمان‭.‬

    چەمکی‭ ‬‏IAMD‏‭ ‬بە‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگ‭ ‬دادەنرێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬کاریگەر،‭ ‬ئاوێتەکردن‭ ‬و‭ ‬هاوئاهەنگی‭ ‬هۆشداری‭ ‬پێشوەختە،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬کۆنترۆڵکردن،‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئاسمانی‭. ‬بۆیە،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬هەر‭ ‬بەرگرییەکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کاریگەر‭ ‬بێت،‭ ‬پێویستە‭ ‬ئەمانەی‭ ‬خوارەوە‭ ‬بەدەست‭ ‬بهێنرێت‭:‬

    لیوا خالید ئەلشریان لەگەڵ بڕادلی سوانسۆن لیوای ئەوکاتەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەی پێداگریی هەڵۆی 22 (Eagle Resolve 22) بوو.
    عەریف. لیۆ جێنکینز/سوپای ئەمریکا

    یەکەم،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەهێزی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬هەموو‭ ‬جۆرە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکات،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ئەو‭ ‬ئامانجانەی‭ ‬کە‭ ‬یەکتبڕی‭ ‬بەریەککەوتنی‭ ‬ڕاداریان‭ ‬زۆر‭ ‬بچووکە‭ (‬هێواش‭ ‬و‭ ‬نزم‭ ‬و‭ ‬بچووک‭) ‬و‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬گونجاودا‭ ‬دەستنیشانیان‭ ‬بکات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بتوانێت‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬بداتەوە‭ ‬و‭ ‬لەناویان‭ ‬ببات‭ ‬پێش‭ ‬ئەوەی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬بگەن‭.‬

    دووەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬پارێزراوەوە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬کۆنترۆڵکردنی‭ ‬کاریگەر‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ھەستەوەرەکانی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬چەکی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیدا‭ ‬بگونجێنرێت‭ ‬یەکبخرێت‭ ‬بەجۆرێك‭ ‬هەموو‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬لەخۆبگرێت‭. ‬پێویستە‭ ‬ناوەندی‭ ‬فەرمان‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬بتوانێت‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬تۆڕە‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬کار‭ ‬بکات‭. ‬پێویستە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختەی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬هەروەها‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سیستەمی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬ئاوێتە‭ ‬بێت‭. ‬مەشقی‭ ‬بەردەوام‭ ‬کە‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬پێویستە‭ ‬کارامەیی‭ ‬کارمەند‭ ‬لەم‭ ‬ناوەندانەی‭ ‬فەرمان‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردندا‭ ‬چڕتر‭ ‬بکاتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنایبوونەوە‭ ‬لە‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬دەستبەجێ‭.‬

    سێیەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬چەترێکی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئاسمانی‭ ‬یەکگرتوو‭ ‬پەرەپێبدەین‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬تێکشکاندنی‭ ‬هەموو‭ ‬جۆر‭ ‬و‭ ‬سەرچاوەکانی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬هەبێت‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬بەرزی،‭ ‬خێرایی‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوەکەیان‭. ‬پێویستە‭ ‬پلاندانان‭ ‬تیشک‭ ‬بخاتە‭ ‬سەر‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬هێرشی‭ ‬بەکۆمەڵی‭ ‬360‭ ‬پلەیان‭ ‬هەبێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬ئەدای‭ ‬کارکردن‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬ئامادەیی‭ ‬جەنگیی‭ ‬کارمەندان‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬بپارێزن‭. ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سیستەمی‭ ‬کۆمپیوتەر،‭ ‬پێویستمان‭ ‬بە‭ ‬سیاسەتێکی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬پەرەبستێنێت‭. ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬گونجاو‭ ‬بێت‭.‬

    هێشتا‭ ‬‏IAMD‏‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬پرسی‭ ‬سیاسەت‭ ‬و‭ ‬تەکنیکیدا‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاستەنگ‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬پێویستە‭ ‬بەسەر‭ ‬ئەمانەدا‭ ‬زاڵ‭ ‬بین‭. ‬یەکەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬بە‭ ‬پلانێکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬سیاسەتی‭ ‬ڕوونی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بنیات‭ ‬بنرێت‭ ‬کە‭ ‬پرسەکانی‭ ‬چۆن،‭ ‬کێ،‭ ‬لە‭ ‬کوێ‭ ‬و‭ ‬کەی‭ ‬ڕوونبکاتەوە‭. ‬پێویستە‭ ‬سیاسەتە‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬هاوئاهەنگ‭ ‬بکرێن‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬سیاسەتێکی‭ ‬هاوبەش‭.‬

    لە‭ ‬لایەکی‭ ‬ترەوە‭ ‬پێویستە‭ ‬بە‭ ‬زووترین‭ ‬کات‭ ‬ئاستەنگە‭ ‬تەکنیکیەکان‭ ‬چارەسەر‭ ‬بکرێن‭ ‬چونکە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬پەرەدەستێنن‭. ‬پێویستە‭ ‬IAMD‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬نوێبکرێتەوە‭ ‬تا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشانە‭ ‬بگونجێت‭.‬

    عەقید‭ ‬جۆن‭ ‬بۆید‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬شێوازێکی‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬سووڕی‭ ‬OODA‭ ‬پەرەپێدا‭ ‬کە‭ ‬چوار‭ ‬هەنگاو‭ ‬لەخۆدەگرێت‭(‬چاودێریکردن،‭ ‬ئارڕستەکردن،‭ ‬بڕیاردان،‭ ‬کردار‭). ‬

    ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬سووڕی‭ ‬‏OODA‏‭ ‬لە‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬‏IAMD‏‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکەین‭ ‬و‭ ‬بتوانین‭ ‬کار‭ ‬بکەین‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬کات‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬گونجاودا،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەتوانین‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬شکست‭ ‬پێبهێنین‭. ‬بەڵام‭ ‬ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬تەواو‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کاردانەوەمان‭ ‬هەبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬تووشی‭ ‬پاشەکشە‭ ‬دەبین‭.‬

    هەر‭ ‬بۆیە‭ ‬‏IAMD‏‭ ‬چاودێری‭ ‬لەلایەن‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە،‭ ‬ئاڕاستەکردن‭ ‬و‭ ‬بڕیاردان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬فەرمان‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن،‭ ‬و‭ ‬کردار‭ ‬لەلایەن‭ ‬سیستەمی‭ ‬چەکی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانییەوە‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬ئاوێتەکردن‭ ‬و‭ ‬کارکردنی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬ئاستانەدا‭ ‬یارمەتیدەرمان‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬شکستپێهێنانی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭.‬‏‭  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleکێشەی یەمەن بۆ سەقامگیری
    Next Article پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    Related Posts

    پاراستنی دەریای سوور

    May 13, 2025

    پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

    May 13, 2025

    فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

    May 13, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.