بەحرەین پابەندبوونی خۆی بە گەڕانی ئاشتیانەی بۆشایی ئاسمان دووپات دەکاتەوە
چەندین ساڵ لە دوای دامەزراندنی دەزگای نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان (NSSA)، بەحرەین بوو بە دووەم وڵاتی عەرەبی کە ڕێککەوتنامەی ئاریمتایمز واژۆ بکات، ڕێککەوتنامەیەك کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕابەرایەتی دەکرێت بۆ پێکهێنانی یاسای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەکانی دۆزینەوەی بۆشایی ئاسمان.
محەمەد ئەلعەسیری، سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەحرەین، لە میانی دانیشتنێکی وتووێژی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و بەحرەین لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، ڕێککەوتنامەکەی واژۆکرد. لە مانگی شوباتی یەکەمی ساڵی 2022، وڵاتەکە یەکەم مانگی دەستکردی خۆی بەگەڕخست، کە پێی دەوترا Light-1. ئامانجی بەرنامە پاڵپشکراوە داراییە هاوبەشەکەی بەحرەین و ئیماڕات بریتی بوو لە پێوانەکردنی تیشکەکانی گامای بەرگەهەوا.
“من خۆشحاڵم بەوەی کە بەحرەین پابەندبوونی خۆی لە گەڕانی ئاشتیانەی بۆشایی ئاسماندا نیشاندا، ئەمەش بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی ئاڕتێمیز،” بەڕێوەبەری NASA بیڵ نێڵسۆن ڕایگەیاند. ئەم بڕیارە گربگەی بەحرەین دوای ئەوە هات کە وڵاتی ناوبراو کەشتیی ئاسمانی Light-1 بە سەرکەوتووی بەرە و بۆشایی ئاسمان ڕەوانەکرد، کە لەلایەن دەزگای نیشتمانی بەحرەین بۆ زانستی ئاسمانی گەشەی بە هاکاری وڵاتی ئیماڕات، واژۆکەرێکی تری ئارتایمز، پەرەی پێدرابوو.
NASA بە یەکەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێککەوتنامەکانی ئارتایمزیان لە ساڵی 2020ڕاگەیاند، کە کاتەکەی هاودەمە لەگەڵ بەرنامەی بەگەڕخراو بۆ گەڕانەوەی کەشتیوانە ئاسمانییەکان بۆ سەر مانگ لە ساڵی 2024.
وواژۆکردنەکەی حکومەتی بەحرەین بریتی بوو لە بابەتی کۆبوونەوەکانی نێوان خاوە پایە شازادەی بەحرەین و سەرۆك وەزیران سەلمان بن حەمەد خەلیفە و سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن.
بەحرەین 17مین وڵات بوو بۆ بەشداریکردن لە ڕێککەوتنامەکە. هەرچەندە بەحرەین هیچ پلانێکی نییە بۆ بەشداریکردن لە دوایین هەوڵی گەڕانەوە بۆ سەر مانگ، بەڵام دەزگای بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە ئامانجەکانی خۆی دەستنیشان کردووە بۆ برەودان بە “زانستی بۆشایی ئاسمان و بنەما تەکنەلۆژییە پەیوەندیدارەکان.”
هەروەها ساڵی 2022 وەکو ساڵی هەڵبژاردنی بەحرەین دەستنیشان دەکرێت بۆ بوون بە بەشێك لە بەرنامەی سەرپەرشتیکراو لەلایەن فەرمانگەی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ کاروباری بۆشایی ئاسمان. دەزگای نیشتمانیی زانستیی بۆشایی ئاسمانی بەحرەین هەلبژێردرا بۆ پەرەپێدان بە مانگێکی دەستکردی بازرگانی – کە پێی دەوترێت ‘ئامان’ – بۆ یارمەریدان لە دڵنیایی پەیوەندی لە نێوان مانگە دەستکردەکە و وێستگەیەکی زەمینی.. هەروەها ئیماراتی عەرەبیش لە بەرنامەکەدا بەشدارە.
“ئامان بە یەکەم مانگی دەستکردی بازرگانی بەحرەین دادەنرێت کە بە تەواوی لەلایەن NSSAـوە دیزاینکراوە، دروستکراوە و تاقیکراوەتەوە،” ئەسیری ڕایگەیاند.
“ئەم هەلە پێشتر هاوشێوەی نەبووە لە خواستمان بۆ بەشداریکردنێکی بەرچاو لە هەوڵی جیهانی بەرەو سەقامگیری، بەکارهێنانی سەلامەتیی بۆشایی ئاسمان و بنیاتنانی توانای نیشتمانی لە بواری بۆشایی ئاسماندا.”
سەرچاوەکان: NASA، سپەیس نیوز، ز نەشیۆناڵ
Comments are closed.