بەحرەین هێزی ئاسمانی هاوچەرخ دەکات
بەحرەین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی کەنداوی عەرەبی، خۆی بە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی دروستکراوی ئەمریکا ئامێربەند دەکات.
لە مانگی ئازاری 2023، ئەفسەرانی بەحرەینی ئاهەنگی گەیشتنی یەکەم فڕۆکە لە 16 فڕۆکەی جەنگیی F-16 Block 70 دەگێڕنن. ڕێوڕەسمەکە لە کارگەی بەرهەمهێنەری کۆمپانیای لۆکهید مارتن لە ویلایەتی کارۆلینای باشور لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بەحرەین لە ساڵی 2024، یەکەم دەستەی نوێترین فڕۆکەکانی F-16ـی بەدەستدەگات و ئەوانی تر لە ساڵی 2025 وەردەگرێت. بەحرەینییەکان بۆ یەکەمجار فڕۆکەوانیی فرۆکە جەنگییەکەیان لە مانگی کانونی دووەمی 2023 لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردس لە کالیفۆڕنیا ئەنجامدا.
Block 70/72 تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتووی فڕۆکەوانی، ڕادارێکی چالاکی پشکنەری ئەلیکترۆنی، تانکی سووتەمەنی یەدەگیی نزیک بە لاشەی سەرەکی، کابینەی فڕۆکەوانی هاوچەرخ بە تایبەتمەندیی سەلامەتیی نوێ، درێژکردنەوەی تەمەنی خزمەتگوزاری پێکهاتەیی 12,000 کاتژمێر، چەکی پێشکەوتوو و باشترکردنی کارایی بزوێنەر لەخۆدەگرێت. لە نێوان تواناکانیدا توانای شوێنهەڵگرتن و تێکشکاندنی درۆنەکانی هەیە.
”ئەم توانا پێشکەوتووە بەشداریکردنی بەحرەین لە هاوپەیانێتی نێودەوڵەتیدا زیاد دەکات، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریدا دەگێڕێت، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەحرەین لیوا شێخ حەمەد بن عەبدوڵڵا ئەلخەلیفە ڕایگەیاند. “هێزی ئاسمانیی شاهانە شانازی دەکات بەوەی کە یەکەم هێزی ئاسمانییە ببێت بە خاوەنی فڕۆکەی جەنگیی Block 70.”
بەحرەین دەبێتە یەکەم وڵاتە لە ناوچەکە، کە ئەو فڕۆکە جەنگییە ئاڵۆزانە بەدەستدەهێنێت. ئەردەن لەم دواییانە دواکاری بۆ کرینی 12 دانە لەو F-16ـانەی پێشکەش کرد.
”سەرنجی ئێمە لەسەر هاوبەشییە لە ناوچەکە … هیچ ڕێگەیەکی باشتر بۆ دەستبەرکردنی هاوبەشی وەک لە ناساندنی فرۆکەی جەنگی F-16 ـی Block 70 بوونی نییە. ئەمە تەنها توانایەکی مەبەستدار نییە بۆ بەحرەین؛ بەڵکو ئێستا ئەمە وەبەرهینانێکە لە هاوبەشییەکی درێژخایەن. ئیمە بەهۆی ئەم کڕینەوە لە تواناماندا دەبێت بۆ چەندین دەیەی داهاتوو هاوکاری و هەمانگییان لەگەڵدا بکەین،” فەریق ئەلێکسس گرینکویچ، فەرماندەی ناوەندی هێزی ئاسمانیی نۆیەم و هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند.
بە لەخۆگرتنی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا و هێزە دەریاییە یەکخراوکانی 38 وڵات، بەحرەین هاوبەشییەکی تایبەتی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.
سەرچاوەکان: ئەلوەتەن، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا
Comments are closed.