لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد محەمەد ئیبراهیم ئال بن عەلی وەک ئەوەی چارۆکەی کەشتییە دوورەکان بەدی بکات، کە نیشانەی کاپتنێکی دەریایی بە ئەزموونە، دەڕوانێتە ئاسۆ. بە شارەزایی لە زانستە دەریاییەکان، فەرماندەی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین (RBNF)، لە ناوچە ئاوییە پەشێوەکاندا کەشتیی دۆستانە لەوانە جیادەکاتدەکاتەوە کە جێگەی مەترسیین.
زانیین، و ئەزموون و تێگەیشتن بریتینن لە تایبەتمەندیی گرنگ بۆ فەرماندەیی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین. 35 کەشتی و بەلەمی فەرماندەییەکە پاسەوانیی ناوچەیەکی تەواو ناسەقامگیر دەکەن، کە بەهۆی ئەو لایەنە خراپەکارانەی هەڕەشە لە گواستنەوەی ئاوی لە کەنداوی عەرەبی، دەریای عەرەبی و دەریای سوور دەکەن، درووست بووە.
لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد خۆی مرۆڤێکی بێدەنگە و کاتێک باسی ڕابردووی خۆی و ئەو هێزە دەکات کە شانازی دەکات بە فەرماندەییکردنی، بە وریاییەوە وشەکانی هەڵدەبژێرێت.
”ئامانجم لە فەرماندەییکردنی هێزی دەریایی هاوئاهەنگە لەگەڵ ڕوانگەی خاوەن شکۆ شا حەمەد بن عیسا خەلیفە، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان. ئامانجەکە بریتییە لە دامەزراندنی هێزێکی دەریایی پێشکەوتووی خاوەن توانای پێشکەوتوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی شانشین، ناوچە ئاوییەکان و سەرچاوە ئابوورییەکان، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و کەشتییەکانی، پاراستنی دامەزراوە کەناراوییەکان و پاراستنی ئاسایشی کەنداوی عەرەبی، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی وڵاتانی برا و دۆست”، جەنابی لیوای هێزی دەریایی ڕایگەیاند.
خزمەتکردنی چەندین ساڵەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە پەرەسەندووەکان لە ناوچەکەدا، لەوەی کە هێزی دەریایی پێویستی بە چ شتێک هەیە بۆ پاراستنی کەناراوەکانی لە بەرامبەر دوژمندا هەڵسەنگاندنێکی ڕاستەقینەی پێبەخشیووە.
”ئێمە خاوەنی ستراتیژییەکی درێژخایەنین بۆ پەرەپێدانی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین، وە پێویستە هاوشان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە تەکنیکی و تەکنەلۆژییە خێرایانەی کە جیهان بەخۆیەوە دەبینێت هەنگاو بنێین. پێویستە هەمیشە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان دوو هەنگاو لە پێش دوژمنەوە بین. ئێمە نەوەیەک لە ئەفسەر و دەریاوان بە لێهاتوویی تەکنیکی هاوتەریب لەگەڵ تەکنەلۆژیای هاوچەرخ پەروەردە دەکەین، کەشتیەکان بە سیستەمی هاوچەرخ و چەکی سەردەمیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەلەم و درۆنەکان ئامێربەند دەکەین و ژیریی دەستکرد لە سیستەمی چاودێریکردن، و هەواڵگری و دەستنیشانکردنی هەڕەشەکان جێگیردەکەین. ئیمە بە هەمان شێوە تەکنەلۆژیای درۆن لەسەر کەشتییە گەورەکان بەکاردەهێنن بۆ هەواڵگری و چاودێریکردنی چالاکییە گوماناوییەکان”.
جگە لە پاراستنی بەحرەین، لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد گرنگی بە ئاسایشی گشتی ئەم ناوچەیە بەیەکەوە بەستراوە دەدات کە لە ڕێگەی ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکانەوە پشت بە جوڵەی ئازادیی بازرگانی دەبەستێت. ئاسایش پێویستی بە هێزێکی دەریایی هەیە کە لەتوانایدا بێت کەشتی و کەشتیوانەکان بپارێزێت بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی بریتییە لە ڕاهێنانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ تیمەکانی کەشتییەکان.

”ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ هێزی دەریایی گرنگییەکی زۆری هەیە. دەکرێت هێرشکەرەکە لە توانایدابێت تۆڕی کۆمپیوتەریی کەشتییەک هاک بکات، ئەمەش وا دەکات بتوانێت ڕێڕەوی کەشتییەکە بگۆڕێت و لەکاری بخات” ناوبراو ئاماژەی پێدا. “بۆیە ئێمە لە ڕێگەی پەروەردەکردنی کارمەندەکانمان دەربارەی خۆپاراستنی ئەلیکترۆنی، ئەنجامدانی وۆرک شۆپی بەردەوام و ناردنی ئەفسەرانی گەنج بۆ خولی تایبەتمەند لە وڵاتانی جیهان، گرنگی بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەدەین. ناوەندە پێشکەوتووە تەکنەلۆژیاییەکانی هاوشێوەی ئەوەی شانشینی ئەردەن بوونیان هەیە، وە ئێمە لەم بوارەدا شانبەشانی چەند وڵاتێکی برای ناوچەکە کاردەکەین. ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەوە دەست پێدەکات کە تاکە کەسە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەی خۆی
بپارێزێت.”
لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد فەلسەفەیەکی هەیە کە بریتییە لە دروستکردنی هێزێکی دەریایی بەتوانا، نەک تەنها بەدەستهێنانی کەشتیی هاوچەرخ، بەڵکو پەرەپێدانی بەهرەی سەدان دەریاوان و ئەفسەر کە هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین.
ڕاهێنان لە بەحرەین لە دەریاوانی سەرەتاییەوە دەست پێدەکات. بۆ گەشەپێدانی لێهاتوویی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هێزی دەریایی هاوچەر، لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد چەندین ئەفسەر و دەریاوان بۆ مەشقی پێشکەوتووی دەریایی دەنێرێتە سعودیە و ئەردەن و پاکستان.
”لە دوای سێ ساڵدا بە شارەزایی تەواو لە تەکنەلۆژیا دەریاییەکان، لەگەڵ چەندین پسپۆڕی لە بواری کارەبا، میکانیک و پەیوەندییەکان دەگەڕێنێەوە. ئەمە بە تەنها زانیاری ئەکادیمی نییە، بەڵکو ئەزموونی ڕاستەقینەیە” ناوبراو ئاماژەی پێدا.
”سەبارەت بە ئەفسەرانی ئاستی فەرماندەیی، ئێمە بۆ کۆلێژەکانی بەرگری و جەنگی وڵاتانی جیهان دەیاننێرین، بەتایبەتی کۆلێژەکانی بەرگری کە بۆ ڕۆڵی فەرماندەیی، پلاندانان و بەڕێوەبردن ئامادەیان دەکەن. ئەم ئەرکی ڕاهێنانە تایبەتمەندانە بۆ ئەو وڵاتانەی پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەیە، دەنێردرێن. ئێمە خاوەنی پێوەری دیاریکراوین بۆ دەستنیشانکردنی ئەو فەرماندە و کۆلێژانەی زۆرترین سوود بە هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین (RBNF) دەگەیەنن”.
لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد لەو باوەڕەدایە کە ئەزموون لە ڕێگەی مەشقی بەردەوامەوە جا چ دوولایەنە بن لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەوانەی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو یاخود مەشقی فرەنەتەوەیی بەرفراوان کە دەیان هێزی دەریایی تێیدا بەشدارن بەدەستدەهێنرێت.
”ئەکادیمیا دەریاییەکان بۆ ئامادەکردنی دەریاوان و ئەفسەران لەڕێگەی خوێندن و فێربوونی زانستە دەریاییەکان گرنگن، بەڵام ناتوانن لە دەریادا ئەزموون پێشکەش بە خوێندکاران بکەن. بۆیە ڕاهێنانی بەردەوام و بەشداریکردن لە مەشقەکاندا گرنگە” لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد ڕایگەیاند.
ئێمە لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی سعودیە و بە هەمان شێوە لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا مەشقی بەردەوام ئەنجامدەدەین. بە هەمان شێوە ئێمە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دەریاوان بەشداری لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی (IMX) دەکەین، کە لەلایەن بەحرەینەوە میوانداری دەکرێت و لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت، هیوادارین فەرماندەیی یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی مەشقەکە بگرینە ئەستۆ، کە لەسەر فەرماندەی کەناراوەکان و کەشتییەکانی ناو دەریا پێکهێنانی تیمێکی تۆکمە و ڕێکخراو پێویست بکات.”
مەشقی نێودەوڵەتیی هاوشێوەی مەشقی دەریایی نێودەوڵەتیی (IMX) بۆجوونی لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد بەهێزتر دەکات لەوەی کە ئاسایشی دەریایی بریتییە لە هەوڵێکی هاوبەش و پێویستی بە هاوپەیمانی دەریایی هەیە. هاوبەشیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کلیلن بۆ پاسەوانیکردنی دەریاکان تا سوود بە ئابوورییەکی جیهانی بگەیەنن کە پشت بە بازرگانی دەریایی دەبەستێت.
بەحرەین بارەگای بنچینەیی هێزی دەریایی یەکخراوە، کە لە ژێر فەرماندەیی سەرتاسەریدا چەندین هێزی ئەرکی یەکخراوی فرەنەتەوەیی (CTF) کاردەکەن.
”ئێمە گەواهیدەری چەندان هێرشی دووبارەبووەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بووین کە ئامانج لێی تێکدانی ئازادیی کەشتیوانیە لە دەریای سووردا. ئەمانە حوسییەکان لە یەمەن و ئەلشەباب لە سۆماڵ لەخۆدەگرن، کە کەشتییە بازرگانی و کەشتییە نەوت هەڵگرەکان ڕفاندووە و کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشانە بە گشتی کاریگەرییان لەسەر ئابووری جیهان هەیە و بە هۆیەوەش کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانیش دەبێت”، ناوبراو ئاماژەی پێدا.
”هاوپەیمانییە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان بوون بە پێویستییەکی بەپەلە، ئەمەش وامان لێدەکات بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر، بنیاتنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، لە ژینگەیەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا پێکەوە کاربکەین. سەرکردایەتیی ئێمە هەستی بە مەترسییەکانی چەتەی دەریایی کرد، وە شانشینی بەحرەینیش یەکەم وڵاتی کەنداوی عەرەبی بوو کە سەرکردایەتی هێزی ئەرکی یەکخراوی 152 کرد، وە دوای پێکهێنانی هێزی ئەرکی یەکخراوی 150، 151 و 153، ئێمە یەکێک بووین لە یەکەم نەتەوەکان بۆ بەشداریکردن تێیاندا، چونکە باوەڕێکی بەهێزمان بە گرنگی ئەم ئەرکانە هەیە”.
لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد شانازی بە جێپەنجەی خۆی دەکات لە گەشەپێدانی هێزێکی دەریایی کاریگەر. ئەو ئامۆژگاری ئەو ئەفسەرانە دەکات کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە، جا چ پەیوەندییان بە خێزانەوە بێت یاخود کار، کە ئەدای بەرزی کرداریی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین پیادە بکەن.
”لەڕێگەی ئەزموونی خۆمەوە، تێبینیم کردووە کە لە زۆربەی وڵاتان ئەفسەری زیرەک و سەرکەوتوو هەن، بەڵام بەداخەوە هەندێکیان بە ڕێگای هەڵەدا بردراون. بۆیە من گرنگییەکی باش بە گەنجەکانمان دەدەم و سەرنج دەخەمە سەر گەشەپێدان و پەروەردەکردنیان،” ئاماژەی بەوەشکرد.
پەیامی ئەو بۆ ئەفسەر و دەریاوانە گەنجەکان توندە: شانازیی سەربازی بپاریزن. خۆت بۆ پەروەردەکردن ڕاهێنانی خۆت تەرخان بکە، چونکە بەبێ هەوڵدان ناتوانیت تواناکانت پەرەپێبدەیت. ئەزموونی خۆت بە پەرتووک و بواری ئەکادیمی سنووردار مەکە بەڵکو لە بوارەکەتدا بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بکە کە وادەردەکەوێت زۆر لەوە زیاتر بێت کە لە پۆلدا بەردەستن.
”دەمەوێت بە ئەفسەرە گەنجەکان بڵێم، بەتایبەتی ئەوانەی سەرکەوتوون، کە سەرکەوتنەکانت جێگەی شانازییە بۆ خۆت و خانەوادەکەت، چونکە خۆڕاگر بوویت،” لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد ئەحمەد ڕایگەیاند. “ڕەنگە بەهۆی ئاست بەزییتەوە خەڵات بەدەست نەهێنیت بەڵام لەبیرت بێت کە خودی ئاست بەرزی خۆی خەڵاتێکە.”
