باڵویزی ئەمریکا بۆ تاجاکستان جەخت لەسەر پەیوەندییە ئاسایشییەکان دەکاتەوە
باڵوێزی نوێی ئەمریکا بۆ تاجاکستان مانوێڵ میکاڵەر لە مانگی نیسانی 2023 بە جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگیی ئاسایشیی ناوچەیی لەنێوان هەردوو وڵات، لە دوشانبێ خۆی ناساند.
میکاڵەر لە 10 مانگی ئازاری 2023، کاغەزی ناساندنی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی تاجاکستان ئێمۆماڵی ڕەحمان کرد، و پاشان مانگێک دواتر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هاوبەشیی تاجاکستان و ئەمریکا کرد.
”لە بەشی ئاسایش، کاری لەپێشینەی هەردوو وڵات بریتییە لە جەنگی دژ بە توندڕەوەکان و تیرۆریزم، وە بە هەمان شێوە بەهێزکردنی سنوری تاجاکستان و ئەفغانستانن،” ناوبراو ڕایگەیاند.
یەکێک لە ئەرکە لەپێشینەکان بۆ تاجیکستان بریتییە لە وەستاندنی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و چەکی هاوەردەکراو لە ئەفغانستانەوە. بۆ نمونە، لە مانگی نیسانی 2023، تاوانباران کاتێک هەوڵی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر، چەک و تەقەمەنییان دەدا لەگەڵ سەربازانی تاجاکستان تووشی تەقەکردن بوون لەیەکتری. شەڕە تەقەکە بە هەڵهاتنی قاچاخچییەکان بۆ ناو ناوچەی باداخشانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کۆتایی هات.
دەسەڵاتدارانی تاجاکستان بۆ وەستاندنی تاوانباران، تیرۆرستان و گروپە توندڕەوەکان لە دزەکردنە ناو تاجاکستان و دراوسێکانی ئاسیای ناوەڕاستی، برەویان بە دروستکردنی “پشتێنەی ئاسایش”ـی ناوچەیی بە دەوری ئەفغانستاندا داوە. سنوری تاجاکستان ئەفغانستان بۆ زیاتر لە 1,300 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، کە بەشێکی زۆری چیای سەخت و دابڕاوە.
بە دووپاتکردنەوەی گرنگیی بەهێزکردنی سنوری تاجاکستان، میکاڵەر ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئەمریکا زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی 27 دامەزراوەی سنوری لە تاجاکستان خەرجکردووە. کارەکە 13 بنکەی سنور، نۆ خاڵی پشکنینی سنور، دوو بینای کەرتی پاسەوانی سنور و سێ ناوەندی مەشقکردن لەخۆدەگرێت.
باڵوێز متمانەی خۆی دەربڕی لەوەی کە هەماهەنگیی تاجاکستان و ئەمریکا سود بە گەلی تاجاکستان دەگەیەنێت.
سەرچاوەکان: ئاڤێستا، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاجاکستان، ئۆزۆدی
Comments are closed.