ئیماڕات (UAE)، بەشداریکەرێکی سەرەکی لە تەکنەلۆژیای بەرگری بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان، بووەتە ناوەندێکی جیهانی کە کۆمپانیا فرەنەتەوەییە تایبەتمەندەکان لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان تێیدا کۆدەبنەوە.
لە مانگی شوباتی 2025، ناوەندی پێشانگای نیشتمانیی ئەبوزەبی لە ئیماڕات شانبەشانی پێشانگای بەرگریی دەریایی و ئاسایشی دەریایی (NAVDEX)، میوانداری پێشانگا و کۆنفرانسی بەرگریی نێودەوڵەتی (IDEX)ـی 2025 کرد. هەردوو پێشانگای IDEX و NAVDEX لە 65 وڵاتەوە 1,556 بەشداربووی پێشانگەیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا، کە بە ڕێژەی 16% زیاترە لە گەڕی پێشوو.
سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕێکخستنی IDEX و NAVDEX، لیوا فڕۆکەوان فاریس خەلەف ئەل مەزروعی، ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی ئەمساڵ لە پێشانگاکاندا تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنی بەرچاوی ئیماڕات لە پیشەسازیی بەرگریی نیشتمانیدا. ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهرە، شارەزایی و دڵسۆزیی بەشداربووانی پیشانگە ئیماڕاتیەکان کە لە پێشانگەکانی پێشوودا کەل و پەلەکانیان خستبووە ڕوو، لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە گەڕی ئەمساڵدا بەشداربوون.
کۆشکێکی ڕووبەر 9,000 مەتر چوارگۆشە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی نمایشکرد. گروپی تەکنەلۆژیا و بەرگریی پێشکەوتووی ئیماڕات (EDGE)، کە گروپە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری تەکنەلۆژیای بەرگریدا، زیاتر لە 200 چارەسەر و خزمەتگوزاری پێشکەوتووی لە بواری سیستەمی سەربەخۆ، چەکی زیرەک و جەنگی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی نمایشکرد.
EDGE لە پێشانگا و کۆنفرانسی بەرگری نێودەوڵەتی (IDEX)ـی 2025ـدا 16 گرێبەست و 32 ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی ستراتیژی واژۆکردووە، کۆمپانیاکە ئاماژەی پێدا.
لە ساڵی 1993ـەوە، ئیماڕات ساڵانە جارێک میوانداریی IDEX دەکات، گەورەترین پێشانگە و کۆنفرانسی بەرگرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کۆمپانیای پێشانگای نیشتمانیی ئەبوزەبی چالاکییەکان ڕێکدەخات.
ئەم چالاکییانە تیشک دەخەنە سەر پەرەسەندنی ئیماڕات بۆ نەتەوەیەکی هاوچەرخ و زیندووی خاوەن ئابوورییەکی گەشەسەندوو، کە بە تاوەرە هەور بڕە بەرزەکان، ژێرخانی سەرسوڕهێنەر و گرنگیدان بە بازرگانی و گەشتیاریی نێودەوڵەتی تایبەتمەندە.
ئیماڕات نەک هەر سەرکەوتوو بووە لە دامەزراندنی ئابوورییەکی تۆکمە بەڵکو لە دوو دەیەی ڕابردوودا بووەتە لایەنێکی نێودەوڵەتی لە پیشەسازی بەرگری، داهێنان لە تەکنەلۆژیای بەرگری و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو جۆرە ئاڵنگارییەکی ئاسایشی. سەرچاوەکان: breakingdefense.com ،CNBC ،tribuneindia.com ،idexuae.ae/ ،mediaoffice.abudhabi/en/
