ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی سەربازیدا دەکات
لە کۆتایی نمایشی ئاسمانی دوبەی لە مانگی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات بۆ کڕینی 100 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێ تەلی باڵ جێگیری Reach-S، ڕیککەوتنامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای ئێج گروپ (EDGE Group)، کە یەکێکە لە گروپە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و بەرگریدا، واژۆکرد.
”پێشکەوتنی Reach-S، یەکێک لە یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێ تەلی بەرزی مامناوەندی مەودا درێژی لە ناوخۆ دروستکراو، هەنگاوێکی ئێجگار گرنگە بۆ گروپی ئێج،” جێگری باڵای سەرۆکی بنەما پێشکەوتووەکان سەعید ئەلمەنسوڕی ئەوەی ڕایگەیاند. “بە هەوڵی تیمە دڵسۆزەکان لە بەشی پێشکەوتن و بنەماکان، ئێمە بە سەرکەوتوویی دوو تاقیکردنەوەی فڕین و هەڵمەتێکی تەقاندنی مووشەکمان بۆ Reach-S ئەنجامدا، وە لە ئێستادا خۆمان بۆ تاقیکردنەوەی فڕینی مەودا درێژ ئامادە دەکەین.”
کۆمپانیای ئێج گروپ، کە گروپە کۆمپانیایەکی حکومەتی ئیماراتە، لە ساڵی 2019 دامەزرا و لە 25 کۆمپانیا کە بەرهەم و خزمەتگوزاریی سەربازی و مەدەنی دابیندەکەن، پێکدێت.
بە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکان لەلایەن کۆمپانیای ئێج گروپەوە، ئیمارات کە دووەم گەورەترین کڕیاری ئامێری سەربازییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 14ـهەمین گەورەترین کڕیارە لە جیهاندا، دەستی بە پلانێکی ستراتیژیی سەربازیی دوولایەنە کرد: بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی کڕینە سەربازییە بیانییەکان و خۆماڵیکردنی پیشەسازییە سەربازییەکان.
”لە داهاتوودا زیاتر پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەسترێت و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا لەسەر بنەمای گواستنەوەی تەکنەلۆژیا لە ڕێگەی هاوبەشییەکانەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرگریی ناوخۆییدا بنیاتدەنرێن،” محەمەد بەهارون، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی گشتیی دوبەی ئەمەی ڕایگەیاند.
لە هەمان چالاکییدا، کۆمپانیای ئێج گروپ
بۆ ئاوێتەکردنی چەکە دروستکراوە ئیماراتییەکان
بۆ سەر سیستەمی فڕۆکەی بێ سەرنشینی
MQ-9B Sky/SeaGuardian، ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیی لەگەڵ سیستەمە گشتییە خۆکار و زانستەکانی فڕیندا واژۆکرد.
هەروەها گروپەکە بۆ یەکخستنی ئامانجەکانی بەرهەمهێنان و بەشداریکردن لە زنجیرەی دابینکردنی جیهانی ڕایسیۆن، لە مانگی شوباتی 2023ـدا دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای ڕایسیۆن ئیمارات واژۆ کرد.
”ڕەوتی ئێستا بریتییە لە خۆماڵیکردنی پیشەسازیی بەرگری لە ناوچەکە، وە هاوبەشی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و هەمەچەشنکردنی زیاتری سەرچاوەکانی چەک بۆ دوورکەوتنەوە لە وابەستەیی بە لایەنێکەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،” ئەلبەدر ئەلشاتەری، پرۆفیسۆر لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی ئیمارات ئەمەی ڕاگەیاند.
Comments are closed.