ئۆزبەکستان هەوڵی قوڵکردنەوەی هەماهەنگییە ئابووری و سیاسییەکان دەدات
ئۆزبەکسان لە هەڵمەتەکەیدا بۆ بەگەڕخستنی ڕۆڵێکی مەزنتر لە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست، هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەدات.
بازرگانەکانی ئەمریکا دەیانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە ئۆزبەکستان ئەنجام بدەن. لەم دواییانە هەردوو وڵات ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ ساناکردن و خێراکردنی ڕێککەوتنەکانی وەبەرهێنانی دوولایەنە بۆ بواردان بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا و دەزگا داراییەکان لە بەشداریکردن لە بەرنامە ئابوورییەکان لە ئۆزبەکستان واژۆکرد.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، وەفدێکی ئۆزبەک نەفتگاز، کۆمپانیای حکومیی نەوت و گاز، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییە گەورەکانی وەکو هەنی وێڵ، شڵەمبێرگەر، دگۆڵیەر و مەکناتۆن لە ماوەی سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا کۆبوونەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە ئۆزبەکستان دوو هێندە بووە، کە وای کردووە ئەمریکا ببێت بە شانزەهەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئۆزبەکستان. هەردوو وڵات ئارەزووی زیاندکردنی بازرگانییە دوولایەنەکانیان دەکەن. لە ساڵی 2018ـەوە، ئەمریکا پشتیوانێکی بەهێزی ئۆزبەکستان بووە لە گەیشتن بە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی.
لە لایەنە سیاسییەکەوە، ئۆزبەکستان هەوڵی ڕێککەوتنێک لەگەڵ خوێندنگەی بووش (Bush)ـی حکومی و خزمەتگوزاریی گشی لە زانکۆی تکساس بۆ ڕاهێنانی کارمەندانی مەدەنیی ئۆزبەکی دەدات.
سەرکردە ئۆزبەکییەکان لەو باوەڕەدان کە ئەم جۆرە هاوبەشییانە لە پێشخستنی کوالێتیی حکومەتی گشتی لە وڵاتەکەیان هاوکاردەبێت.
Comments are closed.