Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025

      کاروانێک لە سەرانسەری نیمچەدورگەی عەرەبی

      April 10, 2025

      خۆپاراستن لە کارەساتی بایۆلۆژی

      April 10, 2025

      هێزە فرەنەتەوەییەکان هاوبەشیی سەربازی بنیات دەنێن

      April 10, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»بەشەکان»پەیامی سەرەکیی سەرۆك
    بەشەکان

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    UnipathBy UnipathAugust 6, 2024Updated:August 7, 2024No Comments4 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    دەمەوێت بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬چاپەی‭ ‬گۆڤاری‭ ‬یونیپاس‭ ‬کە‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬پێویستیی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬دەکات،‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆم‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەﯾﯽ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەرببڕم‭. ‬

    دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬سەرەتاوە‭ ‬ئاگاداری‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬تیرۆریستیی‭ ‬حوسی‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬20‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬بووەوە‭. ‬جەنگەکە‭ ‬هەتا‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬بەردەوامە‭.‬

    گروپەکە‭ ‬توانی‭ ‬مەودای‭ ‬یاخیبوونەکەی‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬سود‭ ‬وەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬لاوازیی‭ ‬سیستەمە‭ ‬سیاسییەکە‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬بێسنووری‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭ ‬ـدا‭ ‬حکومەتەکەی‭ ‬ڕوخاند‭ ‬و‭ ‬سەنعای‭ ‬پایتەخت‭ ‬و‭ ‬شارەکانی‭ ‬دیکەی‭ ‬یەمەنی‭ ‬خستە‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خۆیەوە‭.‬

    شەڕی‭ ‬نێوان‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬گروپەکە‭ ‬بە‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬خۆڕاگرییە‭ ‬ناوخۆییەکان‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬هاوپەیمانیەتیی‭ ‬دەستوورخوازی‭ ‬پێکهێنراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬سعودیەوە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2015،‭ ‬بەرەو‭ ‬بەرەنگاربوونەوەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند‭. ‬ئەمە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬مەودایەکی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬خاکی‭ ‬لێکەوتەوە‭. ‬بەداخەوە،‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزە‭ ‬دەرەکییەکان‭ ‬و‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬لاوازی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بە‭ ‬خواستی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬شکایەوە‭.‬

    لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬سەرەڕای‭ ‬کوشتن‭ ‬و‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬لە‭ ‬ڕادە‭ ‬بەدەر،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ملکەچکردنی‭ ‬زۆرینەی‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬یەمەن‭ ‬شکستیان‭ ‬هێنا‭. ‬حوسییەکان‭ ‬لێدان‭ ‬لە‭ ‬چەمک،‭ ‬شوناس،‭ ‬بیرکردنەوە،‭ ‬کولتوور‭ ‬و‭ ‬کەلەپووری‭ ‬یەمەنیان‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭. ‬بەڵام‭ ‬سەرەڕای‭ ‬ئەو‭ ‬مەینەتی‭ ‬و‭ ‬قوربانیدانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەزموونیانکرد،‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬خۆراگڕبوون‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانەوەی‭ ‬ماف،‭ ‬ئازادی‭ ‬و‭ ‬دەوڵەتەکەیان‭ ‬جەنگاون‭. ‬بەڵام‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬لەم‭ ‬شەڕە‭ ‬ڕەوایەدا‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬کەنارخراوی‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەوان‭ ‬باوەڕیان‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەیەکی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ “‬نەرم‭” ‬بواری‭ ‬بە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬داوە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تیرۆریستییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬یەمەن‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەن‭ ‬هەتا‭ ‬ئەو‭ ‬ڕادەیەی‭ ‬کە‭ ‬ئێستا‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬عەرەب‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەوان‭ ‬فڕۆکەخانەکان،‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬و‭ ‬کارگەکانی‭ ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬نەو‭ ‬و‭ ‬گازی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج‭.‬

    حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬چاو‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬تری‭ ‬وەکو‭ ‬قاعیدە‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬گەورەتر‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬ئاشتیی‭ ‬جیهانی‭ ‬دەخەنەڕوو،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬چەکەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانیدا‭ ‬گرتووە‭. ‬بەدەر‭ ‬لەمەش،‭ ‬ئێستا‭ ‬خاوەنی‭ ‬جبەخانەیەکن‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬کەرتی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬دابینکراون،‭ ‬لەوانە‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬و‭ ‬مووشەکی‭ ‬باڵدار،‭ ‬درۆن،‭ ‬بەلەم‭ ‬و‭ ‬کەشتیی‭ ‬بچووکی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭.‬

    ئەم‭ ‬گرووپە‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬یەکگرتوو‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پلانە‭ ‬ئێرانییەکەی‭ ‬هەنگاو‭ ‬دەنێت‭ ‬و‭ ‬بەشێوەی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬دیار‭ ‬چالاکی‭ ‬ئەنجامدەدات‭. ‬وەک‭ ‬گروپە‭ ‬توندوتیژ‭ ‬و‭ ‬توندڕەوەکانی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬شانەی‭ ‬بچووک‭ ‬پێکدەهێنن،‭ ‬بە‭ ‬نهێنی‭ ‬خەریکی‭ ‬نزیکبوونەوە‭ ‬و‭ ‬چونە‭ ‬ناو‭ ‬لادێ‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬دەبن،‭ ‬هێرشی‭ ‬لەناکاو‭ ‬و‭ ‬جەنگی‭ ‬گەریلایی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭ ‬و‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬تاکەکەسی‭ ‬دەبەستن،‭ ‬کارناکات‭.‬

    لەوەش‭ ‬مەترسیدارترە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬گروپەکە‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬نەوەیەک‭ ‬لە‭ ‬جەنگاوەر‭ ‬و‭ ‬شوێنکەوتووی‭ ‬تایفەگەری،‭ ‬چاندنی‭ ‬دووبەرەکیی‭ ‬تائیفەگەری‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگادا،‭ ‬و‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬سەرچاوە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬بودجەی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬بەرنامەکەی‭ ‬کاردەکات‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬جەنگی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکات‭.‬

    بە‭ ‬دڵگرانییەوە‭ ‬ڕایدەگەیەنین‭ ‬کە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پێشێلکارییە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬بڕیارنامەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬دابینکردنی‭ ‬نایاسایی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬تەکنۆلۆژیای‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکانی،‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬بە‭ ‬پارە،‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬بانگەشە‭ ‬و‭ ‬پڕوپاگەندەوە‭ ‬توانیویانە‭ ‬توانا‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬خۆیان‭ ‬پەرەپێبدەن‭.‬

    جەنگی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬جەنگی‭ ‬غەزەدا‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند‭. ‬بە‭ ‬جوڵاندنی‭ ‬زیاتری‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬بەکرێگیراوەکانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬ئێران‭ ‬هەڵوێستی‭ ‬خۆی‭ ‬ڕوون‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬سەرنجی‭ ‬هەوڵە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬کەشتیوانییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەن‭ ‬و‭ ‬هەتا‭ ‬دووری‭ ‬دەریای‭ ‬عەرەبی‭ ‬چڕکردووەتەوە‭. ‬گرتنەدەستی‭ ‬گەرووی‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬جیهانی،‭ ‬ئامانجی‭ ‬سەرەکی‭ ‬ئێرانە‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭.‬

    حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕووخساری‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬خەڵکی‭ ‬غەززە،‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬سۆزی‭ ‬جەماوەر‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬جەنگی‭ ‬غەزە‭ ‬بۆ‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ڕق‭ ‬و‭ ‬کینە‭ ‬دەقۆزنەوە‭.‬

    ناتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوپەیمانێتییە‭ ‬سەربازییە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئێرانی‭ ‬حوسی‭ ‬بکرێت،‭ ‬چونکە‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬کێشەیەکی‭ ‬زەمینییە‭ ‬و‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵآتی‭ ‬یاخیبووەکانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭. ‬هێرشە‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬پێکاوە‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬تواناکانی‭ ‬حوسییەکانیان‭ ‬پەکخستووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناتوانن‭ ‬ئامانجی‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬توانای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دوژمنکارییەکانیان‭ ‬بەدیبهێنن‭.‬

    یەمەنییەکان‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدان‭ ‬کە‭ ‬چارەسەر‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬یەمەن،‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانەوەی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬ناوچەکان‭ ‬و‭ ‬تێکشکاندنی‭ ‬هێزە‭ ‬حوسییەکاندایە‭. ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬ئاسایشکردنی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬بەرقەرارکردنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبێت‭. ‬هەروەها‭ ‬پێویستە‭ ‬ئەوە‭ ‬هاوپەیمانییە‭ ‬فەرامۆش‭ ‬نەکەین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬حکومەتە‭ ‬دانپێدانراوە‭ ‬نێودەوڵتییەکەیان‭ ‬پێکهێراوە‭.‬

    ئێمە،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬یەمەن،‭ ‬هەڵوێستی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکارییە‭ ‬پێشکەشکراوەکان‭ ‬بە‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەن،‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بەقاچاخبردنی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬لە‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گەیشتنیان‭ ‬بە‭ ‬دەستی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەرز‭ ‬دەنرخێنین‭.‬

    ئێمە‭ ‬چاوەڕوانی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانمان‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬دەکەین‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬ببن‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬کاریگەر‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭. ‬یەکەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنوورەکانمان‭ ‬ئەرکی‭ ‬گەورە‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆندا‭ ‬بەجێدەگەیەنن،‭ ‬بەڵام‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬چەک،‭ ‬ئامێر،‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬و‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬هەیە‭.‬

    ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬ئارامی‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتەکەمان‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬بەکرێگیراوەکانی،‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬دۆستەکانمان‭ ‬دەبەستین‭. ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەندە‭ ‬بە‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬یەمەنەوە‭.‬

    فەریق‭ ‬دکتۆر‭ ‬ساغیر‭ ‬مەحمود‭ ‬بن‭ ‬عەزیز،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭ ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleچاوی چاودێر لەسەر سنور
    Next Article ھاوبەشیی بەحرەین و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    April 11, 2025

    سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

    April 9, 2025

    کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

    April 9, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.