ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو، (GCC) ڕوانگەی خۆی بۆ ئاسایشی ناوچەکە لە ساڵی 2024 بڵاوکردەوە. لە مێژووی 44 ساڵەیدا یەکەمجار بوو کە ڕێکخراوەکە بە ئاشکرا ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە بخاتەڕوو.
لە ڕابردوودا، ڕوانگەیەکی هاوشێوە ڕێنمایی سیاسەتەکانی دەکرد، بەڵام هەرگیز بڵاونەکرابووەوە. پێویستە بڵێم بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەموو دەزگا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی GCC، وەکو دامەزراوە سەربازییەکان، ئاسایشییەکان و وەزارەتی دەرەوە، ئەم ڕوانگەیە نزیکەی سێ مانگ جارێک پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. و لەم دواییانەدا، دەزگا ئابووری و ژینگەییەکانیش بەشدارییان لە نوێکردنەوەی ئەم ڕوانگەیەدا کردووە.
لەپێناو ئاسایشی ناوچەکەدا پشت بە چوارچێوەیەکی گەورەتر کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هاوکێشەیەکی زۆر گەورەتر لە هەڕەشە هەنووکەیی، ئەگەری و سەرهەڵداوەوەکان و پێشنیاری GCC بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا دەبەستێت. بە هەمان شێوە ئەو هاوکێشەیە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام نزیکەی سێ مانگ جارێک نوێ دەکرێتەوە.
ڕوانگەی بڵاوکراوە ڕێبەرییەک لەسەر چۆنیەتی کارکردنی دەوڵەتانی GCC بۆ گرتنەبەری ڕۆڵێکی نوێ بۆ بەکارهێنانی خاڵە بەهێزە ئابووری و ستراتیژییەکانیان لەپێناو ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە دابیندەکات. ئەمەش چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێکان لە غەززە، ڕێبازێکی نوێ کە لەمساڵدا خرایە کار سەبارەت بە ئێران و پەرەسەندنی ژمارە ململانێ ناوچەییەکان.
هەروەها ڕوانگەکە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی GCC لەگەڵ کۆمەڵێک هەڕەشەی فرەڕەهەندی تەوەری جیاوازی هاوشێوەی تیرۆر، هێرشی ئەلیکترۆنی، ئاسایشی وزە، ئاسایشی خۆراک و ئاو، وە گۆڕانی کەشوهەوا ڕێبەرێک دابین دەکات.
یەکەم بنەمای بنەڕەتی ڕوانگەکەمان بریتییە لە ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی، لەوانەش پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی. ئەمە دووڕوویی ناگەیەنێت، بەڵکو لەبری ئەوە واتای پابەندبوونی توند بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگەیەنێت. ئەوەش خاڵی چەسپاو بووە لە چەندین ململانێی ناوچەکەدا، لەوانەش ململانێی غەززە و ناکۆکیەکانمان لەگەڵ ئێران.
دووەم: ڕوانگەی ئێمە فرەلایەنی و ناوچەگەری بەرەوپێش دەبات. ئاشکرایە لە ڕوانگەی ڕێکخراوێکی ناوچەییەوە، ئێمە باوەڕێکی بەهێزمان بە فرەلایەنە هەیە، بەڵام بە هەمان شێوە بە ناوچەگەرییش.

سێیەم: ئێمە ڕێز لە سەروەری، سەربەخۆیی سیاسی و سنوورە نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاکی دەگرین. ئەوە بە تەنها ئۆکرانیا ناگرێتەوە بەڵکو ئەم ناوچەیەش دەگرێتەوە.
وە ئێمە پشت بە نەریتی دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی دراوسێکان دەبەستین. هەروەها باوەڕمان بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕێگەی ئاشتیانە و خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی هێز یاخود هەڕەشە هەیە.
لە کۆتاییدا، ئێمە ئامادەین بەشداری لە ناکۆکییەکاندا بکەین و نێوەندگیری بکەین. وەکو ڕێکخراوێک، ئەمە شتێکی نوێیە بۆ GCC. هەروەها بەرقەرارکردنی ئاشتی وبنیاتنانی ئاشتی بوون بە بەشێک لە ئامرازەکانی گەشەپێدانی GCC. ئێمە ڕێبازی سوودمەندبوونی هەمووان جێبەجێ دەکەین نەوەک سوودمەندبوون لەسەر ئەستۆی لایەنی بەرامبەر، وە هەوڵدەدەین هەمووان بەرە ئەو فەلسەفەیە ڕابکێشین تا ڕێگە نەدەین یەک لایەنی تاک تەواوی دەستکەوتەکە ببات، بەڵکو لە ڕاستیدا گەورەتری بکەین و لەگەڵ هەموو لایەنێکدا هاوبەشی بکەین.
پرسی دواتر بریتییە لە ئاسایشی GCC، واتە ئاسایشی ناوخۆی وڵاتانی بەشداربوو، ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەوەی کە GCC چۆن دەڕوانێتە خۆی لە بەشداریکردنه لە هەموو ئەمانەدا.
کاتێک دێتە سەر باسی ئاسایشیی ناوچەیی، ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ گرتنەبەری هەنگاوی مەبەستدار و داهێنەرانە لە ڕێگەی هاوبەشی ناوچەیی و بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام ڕادەگەیەنین. وە لێرەدا ئێمە دوو ڕێککەوتنی گەورە و کۆمەڵێک چارەسەری ترمان بۆ ململانێی ناوچەیی پێشکەش کردووە.
یەکەمین ڕێککەوتنی گەورە بریتییە لە دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی و ئاوێتەکردنی ئیسرائیل لەگەڵ ناوچەکەدا وەکو هاوبەشێک.
ڕێککەوتنی گەورەی دووەم داوا لە ئێران دەکات کە بەپێی بەڵێنەکانی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بژیت و ڕێز لەو بنەمایانە بگرێت کە پێشتر ئاماژەم پێیاندا. ئەگەر ئێران ئەو کارە ئەنجام بدات، ئەوا GCC ئامادەیە هەنگاوی زیاتر بۆ ئاوێتەکردننی ئێران بنێت و هەماهەنگیی ئابووری، سیاسی و ستراتیژی بۆ ئەو وڵاتە پێشکەش بکات.
GCC پابەندە بە خۆشگوزەرانی هاوبەش، واتە ئێمە لەو باوەڕەداین دەتوانین لە ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی دراوسێکانماندا بەشدارببین. ئەوەی ئێمە داوای دەکەین پابەندبوونە بەو بنەما زەمینەسازیانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد.
ئێمە بە هەمان شێوە پێمان وایە کە، لەگەڵ دراوسێکانمان، دەتوانین ئاڵنگارییەکانی ئەمڕۆ بگۆڕین بۆ دەرفەتی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی. گرنگ نییە ئاڵنگارییەکان چەندە گەورەن، ئاخۆ لە غەززە، لوبنان، سوریا، یەمەن یان سودان بێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕوانگەی GCC چارەسەر بکرێن.
هەوڵە هاوبەشەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لەپێناو بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە
1. بەردەوامییدان و بنیاتنان لەسەر هەوڵەکانی دەوڵەتانی GCC بۆ نێوەندگیریی جیاوازییەکان لە ڕێگەی دانوستان، دیپلۆماسی و گفتوگۆوە.
2. چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی سەرکردایەتیی کاریگەر بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە کاردانەوەی جەنگەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ناوچەییەکان، و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی وەک: داواکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاراستنی سەروەری، یەکێتی و ئاسایشی دەوڵەتان لە ناوچەکەدا، وە بەرپەرچدانەوەی دەستێوەردانی دەرەکی.
3. چالاککردنی دەستپێشخەریی ئاشتیی عەرەبی و پشتیوانیکردن لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانەی دۆزی فەلەستین.
4. پشتیوانیکردن لە هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ پاراستنی ڕژێمی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و دورخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ناوچەی کەنداویشەوە، لە چەکی کۆمەڵکوژ.
5. پشتیوانیکردنی مافی دەوڵەتان بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پابەندبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی ئەتۆمی.
6. پاراستنی ئاسایشی دەریایی و ڕێڕەوە ئاوییەکان، وە ڕێگریکردن لەو چالاکییانەی کە هەڕەشە لە ڕێڕەوی کەشتیوانی دەریایی، بازرگانی نێودەوڵەتی و دابینکاری وزە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی دەکەن. دەکرێت ئەمەش بە بەهێزکردنی توانای ناوخۆیی، قووڵکردنەوەی هاوبەشییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وە پشتگیریکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ بەرزکردنەوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان ڕووبدات.
7. باشترکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی بە هەموو شێواز و دەرکەوتنێکیانەوە، داواکردن لە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تر بۆ گرتنەبەری ڕێبازێکی هەمەلایەنە کە لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێزگرتنی هاوبەشی نێوان وڵاتاندا و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر و توندڕەوی، کە نابێت پەیوەست بێت بە هیچ باوەڕ، خەڵک و گروپێکی نەژادیی دیاریکراوەوە بنیات نرابێت.
8. کارکردن بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و پاڵپشتییە داراییەکانی، لە هەمان کاتدا چالاکانە بەشداریکردن لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تر بۆ بەرەوپێشبردنی چوارچێوە و کردارە یاساییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتی دارایی و سپیکردنەوەی پارەی تیرۆریزم.
9. داواکردنی بە تاوانبار ناساندنی ئەو گروپانەی کە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، بەبێ گوێدانە پەیوەندییە سیاسی یان تائیفییەکانیان، یاخود پەیوەندییان بە دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە، وە خۆیان لە پشتیوانیکردن، پاڵپشتیکردنی دارایی و چەکدارکردنی میلیشیا تیرۆریستییەکان و گروپە تائیفیەکان بەدوور بگرن.
10. بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
11. بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، چارەسەرکردنی قەیرانە درێژخایەنەکان، بەهێزکردنی میکانیزمە یاساییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و دامەزراندنی سەکۆیەک بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ بۆ نزیککردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان ئەو لایەنانەی لە ململانێدان.
12. دڵنیابوونەوە لە سەقامگیری بازاڕەکانی وزەی جیهانی بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکاربەران، ڕزگارکردنی جیهان لە زیانەکانی هەڵاوسانی بازاڕ و پچڕانی زنجیرەی دابینکاریی جیهانی.
13. چڕکردنی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی ڕێبازێکی ڕاستەقینە، بەرپرسیارانە و هاوسەنگ.
14. جێبەجێکردنی ڕێبازی سوڕیی ئابووریی کاربۆنی، کە پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە و باشترکردنی بەکارهێنانی هایدرۆکاربۆنەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پاکەوە بۆ بەڕێوەبردنی دەردانی گازی ژەهراوی بەرز دەکاتەوە.
15. ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو بۆ ئاسایشی ئاو و خۆراک.