ململانێ لە بەشێکی جیهانی ئێمەدا دەرئەنجامی بۆ تەواوی جیهان دەبێت، وە نموونەیەکی دیاری ئەوەیش بریتییە لە ململانێی غەززە. سوپاس بۆ خوا، ئێمە ئاگربەستمان بەدیهێنا، وە ئەمەش پێویستی بە دەستێوەردانی خودی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو تا بەدیهێنانی مسۆگەربکات.
لە ئێستادا کاری لەپێشینەمان بریتییە لەوەی کە ئاگربەستەکە بەردەوام بێت و ڕێز لەو ڕێککەوتنە بگیرێت کە بووە هۆی بەدیهێنانی. کاری ڕاستەقینە لە ئێستاوە دەست پێدەکات. چۆن ئاسایش بەرقەرار بکەینەوە؟ هەتاوەکو ئاسایشمان نەبێت، ئێمە ناتوانین بەرەو پێشەوە هەنگاوبنێین، ناتوانین حوکمڕانیی باشمان هەبێت. دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ هەردوو فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان بە تەنها ئامانجی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵکو بەهەمان شێوە ئامانجی ئەوروپا و ئەمریکایشە.
پێشنیارەکەی سەرۆک تڕەمپ دەرگای کۆتایی هێنانی بەڕووی کارەساتەکە و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر کردەوە. چۆن ئەو پێشنیارە بگۆڕین بۆ کردار، بۆ پلان، بۆ هەنگاو، بۆ ڕێوشوێنێک کە ئاسایش بۆ هەمووان مسۆگەر بکات؟
لە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانێکی بۆ جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی (ISF) لە غەززە، کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی کرا، پەسەند کرد. هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی (ISF) وەڵامی پێکاتەیەکی تازە دروستکراو دەداتەوە، کە بە ئەنجومەنی ئاشتی ناودەبرێت و سەرۆک تڕەمپ سەرۆکایەتی دەکات. ئێمە، لە ئەردەن، لەگەڵ براکانمان لە میسڕ، چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە ئامادەین، ویستمان هەیە و لە تواناماندایە ڕاهێنان بە پۆلیسی فەڵەستین بکەین و ئەو هێزە جێگیر بکەین.
بێگومان، فیلی ژوورەکە بریتی دەبێت لە بوونی ئیسرائیل لە غەززە. سەبارەت بە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2026، ئیسرائیل بە نزیکەیی لە نیوەی غەززەدا ماوەتەوە. ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە بمێننەوە، ئەوا پێموایە ئاسایش دەبێتە ئاڵنگارییەک. زۆر گرنگە کە ئێمە بەرنامەی کاتیمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەبێت.
هەنگاوە دەستبەجێیەکان ئەمانەن: پێویستە ئێمە پۆلیسی فەڵەستین جێگیر بکەین، دڵنیابین لەوەی کە مەودایەکی ڕوونی کارکردنمان هەیە بۆ پۆلیسی فەڵەستین لە بەرامبەر هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی (ISF)، و بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیل کە هێشتا لە غەززەدان میکانیزمێک دابڕێژین.

دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان
من باوەڕم وایە کە بەهەمان شێوە زۆر گرنگە ئێمە میکانیزمێکی چارەسەرکردنی ناکۆکیمان هەبێت تا سەبارەت بەو هێزانەی بەرپرسیارن لە وەستاندنی خوێنڕێژی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ ململانێکان هیچ سەرلێشێواوییەک دروست نەبێت.
کاتێک ئاسایشمان بەرقەرارکرد، پێویستە چاو بخەینە سەر حوکمڕانی. بە هەمان شێوە باوەڕم وایە کە زۆر گرنگە فەڵەستینییەکان لەلایەن فەڵەستینییەکانەوە حوکمڕانی بکرێن. هێنانی خەڵک لە دەرەوەی ناوچەکە بۆ حوکمڕانیکردنی غەززە سەرکەوتوو نابێت. هەر لەبەر ئەمەیە لەوە باوەڕەدام کە باسەکە تیشکی ختسووەتە سەر لیژنەیەکی تەکنۆکراتیی فەڵەستینی ناسیاسی کە بە بەجۆڕێک لە جۆرەکان دەبێت بە دەسەڵاتی فەڵەستینییەوە پەیوەست بکرێت.
وە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەی خۆنووسینی فەڵەستین، یەکێک لە خواستەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، پێویستە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا وەکو بەشێکی دانەبڕاوی ڕێگای بەدەوڵەتبوونی فەڵەستین بمێنێتەوە. ئەوە مەرجێکە بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن.
بە ئومێدەوە، لەگەڵ بوونی کۆمیسیۆنێکی فەڵەستینی کە کاروباری غەززە بەڕێوەببات، ئەوا نوێنەرایەتییەکی هاوکاریی نێودەوڵەتی دەتوانێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچەیەک کە بۆ ماوەی دوو ساڵ گۆڕەپانی شەڕ بووە، یارمەتی دانیشتووانەکە بدات. نەزمی مەدەنی داڕماوە، ژێرخانی ئاسایش بوونی نییە، حکومەتی کارا بوونی نییە، خزمەتگوزاریی تەندروستی بوونی نییە. پێویستە غەززە لە هاوکاریدا نوقم بکرێت. دوای ئەو هەموو ئازارە، سەختە لەوە تێبگەی کە هاوکارییەکان مشتومڕیان لەسەرە.
کلیلی سەقامگیریی غەززە بریتییە لە کەناری ڕۆژئاوا. ئێمە هەرچییەک لە غەززە ئەنجام بدەین، ئەگەر کەناری ڕۆژئاوا بە ناجێگیری بمێنێتەوە، ئەوا کارە باشەکانمان تێکدەچن. سەرۆک تڕەمپ زۆر ڕوون بوو کاتێک ڕایگەیاند کە ڕێگە بە داگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا نادات. ئەگەر کەناری ڕۆژئاوا داگیربکرایە، ئەوا هیچ ئاشتییەک بوونی نەدەبوو.
ئەرکە قورسەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی غەززە و فەڵەستین لە ئێستاوە دەست پێدەکات. لێرەدا پێویستە جەخت لەسەر ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپی بکەمەوە، کە لە ڕووی مێژووییەوە لە گەورەترین بەخشەرەکان بوون بۆ فەڵەستینییەکان. ئێمە لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززەدا پێویستمان پێیان دەبێت، کە تێچووەکەی زۆر گرانبەها دەبێت. ڕۆڵی ئەوروپا لەوە زیاترە تەنها پارە دابین بکات. بە هەمان شێوە بریتییە لە دەنگێکی گرنگ بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا.
شوێنێکی دیکەی جێ ململانێی ناوچەیی، سوریایە، کە هەتا ئێستا بریتی بووە لە چیرۆکێکی سەرکەوتوو. پێویستە ئێمە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی حکومەتی سوریا تا وڵاتەکە ئاوەدان بکاتەوە. مسۆگەرکردنی ئاسایشی سوریا، یەکپارچەیی خاکی سوریا، سەلامەتی دانیشتوانەکەی و نوێنەرایەتیکردنی هەموو گەلەکەی گرنگییەکی زۆری هەیە. ئاڵۆزیی سوریا، و ئازار و دەرەنجامەکانی تیرۆریزم، هەڵاتنی پەنابەران و قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر، سوود بە هیچ کەس ناگەیەنێت.
حکومەتی نوێ شایەنی پشتیوانیی ئێمەیە. حکومەتی سوریا بەڕوونی دەڵێت کە دەیەوێت گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی بدات و مەترسی بۆ سەر هیچ لایەنێکی دەرەوەی خاکەکەی دروست ناکات. پێویستە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا بوەستێت.
پێویستە حکومەتە هەرێمییەکان و هاوبەشە جیهانییەکانیان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە نە سوورییەکان و نە فەڵەستینییەکان لە بەرەوپێشچوونیان بە ئاڕاستەی ئاشتی و سەقامگیریی درێژخایەن شکست ناهێنن، یەکبگرن.
