Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»هەماهەنگیی مەزنتر واتە ئاسایشی بەهێزتر
    تایبتمەندیەکان

    هەماهەنگیی مەزنتر واتە ئاسایشی بەهێزتر

    دکتۆر ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک، ئیماڕاتBy دکتۆر ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک، ئیماڕاتAugust 11, 2025Updated:August 18, 2025No Comments5 Mins Read
    وێنەی IISS
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هێشتا ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬کاتێکی‭ ‬سەخت‭ ‬و‭ ‬گرژدان‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دەوروبەرمان‭ ‬قەیران‭ ‬دەبینین،‭ ‬لە‭ ‬غەززە،‭ ‬لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬لە‭ ‬سودان،‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬و‭ ‬پێشهاتە‭ ‬بەرچاوەکان‭ ‬لە‭ ‬سوریا‭. ‬هەموو‭ ‬ئەمانە‭ ‬کاریگەری‭ ‬تووندیان‭ ‬لەسەر‭ ‬گەلانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬لەسەر‭ ‬ئابوورییەکان،‭ ‬لەسەر‭ ‬سەقامگیری‭ ‬دەوڵەتەکان‭ ‬و‭ ‬ئاسۆکان‭ ‬بۆ‭ ‬داهاتوو‭ ‬هەیە‭.‬

    ساڵێک‭ ‬ئێمەی‭ ‬بە‭ ‬کوێ‭ ‬گەیاند؟‭ ‬هەروەک‭ ‬لە‭ ‬ناونیشانی‭ ‬دانیشتنەکەماندا‭ ‬دەردەکەوێت،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬بنەڕەتدا‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬گرێدراون،‭ ‬بۆیە‭ ‬دەبێت‭ ‬دان‭ ‬بە‭ ‬چوارچێوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکەدا‭ ‬بنێم‭. ‬زۆر‭ ‬شت‭ ‬لە‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬کەمدا‭ ‬گۆران،‭ ‬بەڵام‭ ‬سیستەمی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لەسەر‭ ‬هەمان‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬بەردەوامە‭ ‬کە‭ ‬ساڵێک‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬لە‭ ‬مەنامە‭ ‬باسمان‭ ‬لێوە‭ ‬کرد‭.‬

    بەهۆی‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬فرە‭ ‬جەمسەری‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬پێوەندە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬کەوتووەتە‭ ‬ژێر‭ ‬کێبڕکێی‭ ‬جیۆپۆلەتیکەوە،‭ ‬جا‭ ‬ئاخۆ‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬ناوچەی‭ ‬زەریای‭ ‬هیندی‭ ‬و‭ ‬زەریای‭ ‬هێمن‭ ‬یاخود‭ ‬شوێنەکانی‭ ‬تر‭. ‬ئەمڕۆ‭ ‬ژینگەی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬جیهانی‭ ‬تا‭ ‬دێت‭ ‬ئاڵۆزتر‭ ‬و‭ ‬نادیارتر‭ ‬دەبێت‭. ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئێستای‭ ‬نەزمی‭ ‬جیهانی،‭ ‬خواستێکی‭ ‬ڕەوایە‭ ‬کە‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬هەوڵی‭ ‬پاراستنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانیان‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بدەن‭.‬

    ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬قەیرانە‭ ‬کەڵەکەبووەکاندا‭ ‬نوقم‭ ‬بووە،‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ئازارێکی‭ ‬بێئەندازەی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬یەکدەگرن‭. ‬هێشتا‭ ‬نادڵنیایی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬شێوازی‭ ‬چارەسەری‭ ‬ئەم‭ ‬قەیرانانە‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭. ‬ئەوەی‭ ‬ڕوونە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دیپلۆماسییەکی‭ ‬چڕەوە‭ ‬هەوڵی‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ناکۆکییەکان‭ ‬بدەین‭ ‬و‭ ‬ڕێگربین‭ ‬لەوەی‭ ‬ببن‭ ‬بە‭ ‬جەنگی‭ ‬بێکۆتا‭.‬

    پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬تێکشکانی‭ ‬سووڕی‭ ‬پشێوی‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بە‭ ‬سەختی‭ ‬کاربکەین‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پێویستە‭ ‬ببناتنەرانە‭ ‬بڕوانینە‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەتوانین‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬سووڕی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬چی‭ ‬بکەین‭. ‬زۆر‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بەپەلە‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانە‭ ‬بکەین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بارودۆخی‭ ‬نائومێدیدا‭ ‬دەژین،‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬ئازار‭ ‬دەچێژن‭ ‬و‭ ‬پێویستییەکی‭ ‬زۆریان‭ ‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬پزیشکی،‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬نیشتەجێبوون‭ ‬هەیە‭. ‬ململانێ‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوڵاتییانی‭ ‬وێرانکردووە‭.‬

    هەروەها‭ ‬ڕووداوە‭ ‬پەرەسەندووەکانی‭ ‬سوریا‭ ‬ئاماژەیەکی‭ ‬ڕوونە‭ ‬بۆ‭ ‬شکستی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬سروشتی‭ ‬تێکدەرانەی‭ ‬ململانێ‭ ‬و‭ ‬پشێوی‭.‬

    بارهەڵگرە پڕەکان لە هاوکاری مرۆیی ئیماڕات دەگەنە غەززە، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا. عەریفی دەستە مالکۆم کۆهینز، ئاشڵی/سوپای ئەمریکا

    ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مێژوودا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬کاریگەری‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬گێڕاوە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆڵەش‭ ‬وەکو‭ ‬جاران‭ ‬بە‭ ‬گرنگی‭ ‬دەمێنێتەوە‭. ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬چاوەڕێ‭ ‬بکەین‭ ‬و‭ ‬بزانین‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬چۆن‭ ‬پەرەدەستێنێت‭ ‬و‭ ‬ئەمە‭ ‬بۆ‭ ‬پرسە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬چی‭ ‬دەگەیەنێت‭. ‬وەکو‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬نزیک،‭ ‬ئیماڕات‭ (‬UAE‭) ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگترین‭ ‬ئەو‭ ‬پرسانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬دەبنەوە‭ ‬کاردەکات‭.‬

    من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬سەرنج‭ ‬بخەمە‭ ‬سەر‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬پرس‭ ‬کە‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬بووەتەوە‭ ‬و‭ ‬بڕوانینە‭ ‬ئەو‭ ‬شتانەی‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬چارەسەری‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬بۆ‭ ‬کێشە‭ ‬سەختەکان‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات‭.‬

    دەستەی‭ ‬یەکەمی‭ ‬بابەتەکان‭ ‬پەیوەندیدارە‭ ‬بەو‭ ‬وانەگرنگەوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ململانێکانی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬فێریبووین،‭ ‬ئەویش‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬کاتێک‭ ‬کێشەکان‭ ‬بە‭ ‬چارەسەرنەکراوی‭ ‬جێهێڵران،‭ ‬ئەوا‭ ‬خراپتر‭ ‬دەبن‭. ‬وە‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬کار‭ ‬دەکەن‭ ‬هەوڵی‭ ‬قۆستنەوەی‭ ‬دۆخەکە‭ ‬دەدەن‭.‬

    گرنگە‭ ‬دووپاتی‭ ‬بکەینەوە‭ ‬کە‭ ‬نابێت‭ ‬دەرفەت‭ ‬بە‭ ‬لایەنە‭ ‬نادەوڵەتییەکان‭ ‬بدرێت‭ ‬بۆشایی‭ ‬سیاسی‭ ‬بقۆزنەوە‭. ‬ڕووداوەکانی‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬ئەوەیان‭ ‬نیشانداین‭ ‬کە‭ ‬تا‭ ‬چ‭ ‬ئاستێک‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنانە‭ ‬دەتوانن‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬وێرانکەر‭ ‬بگێڕن‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬بەهێز‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬چەندە‭ ‬گرنگن‭.‬

    پێویستە‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬ئەرکە‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬و‭ ‬تەنیا‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬دەوڵەتدا‭ ‬بن‭. ‬نابێت‭ ‬ئەم‭ ‬ئەرکانە‭ ‬بە‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬سوپای‭ ‬تایبەت‭ ‬بسپێردرێن‭. ‬بینینی‭ ‬هێرشەکان‭ ‬لە‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬ناچارمان‭ ‬دەکات‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬داهاتوودا‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬بۆ‭ ‬مانای‭ ‬سەروەری‭ ‬بکەین‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەماندا‭.‬

    پرسی‭ ‬دووەم‭ ‬کە‭ ‬دەمەوێت‭ ‬سەرنجی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕابکێشم‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬مەترسی‭ ‬توندڕەوی‭. ‬لە‭ ‬ململانێی‭ ‬غەززەدا‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬هەستی‭ ‬توندڕەوی‭ ‬برەویان‭ ‬بە‭ ‬گێڕانەوەکاندا‭. ‬وە‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ململانێکە‭ ‬بەرەو‭ ‬دروستکردنی‭ ‬فرە‭ ‬جەمسەر‭ ‬دەچێت،‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬لە‭ ‬ئارادەیە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬تەشەنەکردن‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬وزە‭ ‬بە‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬ببەخشێت‭.‬

    ئیماڕات‭ ‬هەمیشە‭ ‬بە‭ ‬ڕوونی‭ ‬خواستی‭ ‬خۆی‭ ‬دەربڕیوە‭: ‬دۆزینەوەی‭ ‬زەمینەیەکی‭ ‬بێ‭ ‬لایەن‭ ‬پێویستییەکی‭ ‬ستراتیژییە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پێویستیی‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬ڕێگای‭ ‬نوێ‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆ‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭.‬

    کرێکاران لە فڕۆکەخانەی ئەلعەریش لە میسڕ مامەڵە لەگەڵ بارەکانی ئیماڕات دەکەن کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 ڕادەستی غەززە کران. گێتی ئیمەیجس

    ئەمەش‭ ‬دەبێتە‭ ‬هۆی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬دەتسەی‭ ‬سێیهەم‭ ‬لە‭ ‬پرسەکان‭. ‬لەپێناو‭ ‬گۆڕانکارییەکی‭ ‬بەرفراوانتر‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬پێویستە،‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬عەرەبییەکان،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەماهەنگییەک‭ ‬کە‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬بەرهەمدار‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬عەرەبییەکان‭ ‬و‭ ‬دراوسێ‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬تورکیا‭ ‬لەخۆبگرێت‭. ‬لە‭ ‬ناوچەیەکدا‭ ‬کە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هێڵێکی‭ ‬گەرمی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانیدا،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەم‭ ‬هەوڵانە‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬بەهێز‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬متمانەپێکراوەکان‭ ‬هەیە‭.‬

    ڕەنگە‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬هەندێک‭ ‬ئامانج‭ ‬سەخت‭ ‬بێت،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬کە‭ ‬نیگەرانییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬لەم‭ ‬سەردەمی‭ ‬نادڵنیاییەدا‭ ‬گەورەن‭. ‬سەرڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬جێگەی‭ ‬نیگەرانییەکی‭ ‬گەورەیە،‭ ‬نابێت‭ ‬ئەم‭ ‬ئامانجە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەستۆی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬تر‭ ‬یاخود‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەستۆی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬مرۆیی‭ ‬کاریگەر‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوانەی‭ ‬پێویستیان‭ ‬پێیەتی،‭ ‬هەوڵی‭ ‬بۆ‭ ‬بدرێت‭.‬

    ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬پردی‭ ‬نزیکبوونەوە‭ ‬و‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بنیات‭ ‬نەنێین،‭ ‬ئەگەر‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬کار‭ ‬نەکەین،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەکرێت‭ ‬جێگرەوەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ململانێیەکی‭ ‬بێکۆتایی‭ ‬بێت‭ ‬لەسەر‭ ‬کێشەکانی‭ ‬ناوچەکە‭. ‬مەترسییەکان‭ ‬لەوە‭ ‬باڵاتر‭ ‬نابن‭. ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکووری‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬نیوەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬تەمەنیان‭ ‬لە‭ ‬خوار‭ ‬30‭ ‬ساڵەوەیە‭. ‬گەنجانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بێ‭ ‬ئۆقرەن‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرەکان،‭ ‬وە‭ ‬تامەزرۆی‭ ‬ئەنجامێکی‭ ‬باشترن‭. ‬ئەوان‭ ‬پێویستیان‭ ‬بەم‭ ‬دژە‭ ‬ڕوانگەیە‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬داهاتووی‭ ‬ناوچەکە‭.‬

    لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬ئەم‭ ‬ئاڵنگارییانە،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بەردەوام‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬پابەند‭ ‬بووە،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬دۆستانی‭ ‬هاوبیر‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬ئاشتی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬لەپێناو‭ ‬خۆشگوزەرانی،‭ ‬لەپێناو‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬لەپێناو‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬کاردەکات‭. ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬سەرشانمان‭ ‬ئامادەین‭. ‬لە‭ ‬لایەکی‭ ‬دیکەوە‭ ‬پێم‭ ‬باوەڕم‭ ‬وایە‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بە‭ ‬سەرکەوتوویی‭ ‬شێوازێکی‭ ‬متمانەداریان‭ ‬بنیات‭ ‬ناوە‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ئیلهامبەخش‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬خواستەکانی‭ ‬نەوە‭ ‬گەنجەکان‭ ‬لەبەرچاوبگرێت‭.‬

    لە‭ ‬ناوچەیەکدا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانێکی‭ ‬لاواز‭ ‬لەبەردەم‭ ‬قەیرانی‭ ‬کەشوهەوا،‭ ‬نائاسایشی‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬ئاودان،‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکدا‭ ‬کە‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬هەیە،‭ ‬دەتوانین‭ ‬کارنامەی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬سوودمەندیی‭ ‬گشتی‭ ‬پەیڕەو‭ ‬بکەین‭. ‬تەنانەت‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬ئێمە‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬ئێستاماندا‭ ‬دەکەین،‭ ‬دەرفەتی‭ ‬بێئەندازە‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭.‬

    چارەسەرکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬ئاڵنگارییانە‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬زۆر‭ ‬سەخت‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬حکومەتەکانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬بەڵام‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬ئێمەیە‭. ‬هەڵبژاردنی‭ ‬سەقورس‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئێمە‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬پێشەنگی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬هاوشیوەی‭ ‬پێشوولە‭ ‬ڕۆژانی‭ ‬داهاتووی‭ ‬تاقیکردنەوەکاندا‭ ‬بەنرخ‭ ‬دەمینێتەوە‭.‬

    لە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬بەکۆمەڵی‭ ‬ئێمەدایە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬زیاتر‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ئامانجە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬کە‭ ‬ڕێز‭ ‬لە‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بگرێت‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬سەرەکییەکان‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەین‭. ‬دەتوانین‭ ‬بەیەکوە‭ ‬بەردەوام‭ ‬بین‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دیپلۆماسی‭ ‬و‭ ‬ناکۆکییەکان‭ ‬بوەستێنین‭.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleدەرچەیەک بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    Next Article گۆڕانکاریی ئاشتییانە لەڕێگەی سەرکرایەتیی سیاسی

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.