ساڵی 2025، پەرەسەندنێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و تاوانە ڕێکخراوەکان لە لوبنان بەخۆیەوە بینی. یەکەکانی سوپا و بەرێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەرکەوتووانە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشیی بەرفراوانیان ئەنجامدا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی بەرهەمهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، قاچاخچی، بازرگان و هەڵهاتووە مەترسیدارەکان، ئەمە جگە لە تێکشکاندنی تاقیگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر، چەک و تەقەمەنی.
ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا ڕەنگدانەوەی ستراتیژییەکی ئاسایشیی گشتگیرە، کە لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی سنوورەکان، پووچەڵکردنەوەی چالاکییەکانی قاچاخچێتی و بەدواداچوون بۆ تۆڕە تاوانکارییەکان دامەزراوە، بەمەش ڕۆڵی سوپای وەک پارێزەری سەرەکیی ئاسایش و سەقامگیری چەسپاندووە و ئیرادەی دەوڵەت بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لەم بەڵا مەترسیدارە دووپاتدەکاتەوە.
لە میانی هەرە دیارترینی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا، سوپا نوح زعیتەر، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەری لوبنان کە ساڵانێک بوو داواکراوبوو، دەستگیرکرد. دەستبەسەرکردنی ئەو لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی ورد کە چەندین یەکەی سەربازی تێدا بەشداربوون، بەدیهات. ئەمەش لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم تۆڕە تاوانکاریانەدا بە دەستکەوتێکی زۆر گرنگ دادەنرێت.
زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایی فەرماندەیی سوپاوە ئەوە دەردەخەن کە ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی ساڵی 2025 تایبەتمەندن بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی بەئامانجگرتنی تۆڕەکانی بەرهەمهێنان، هەڵگرتن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر. هەڵمەتەکان لە بەقاع لە باکوور، گەڕەکەکانی باشووری بەیروت و ناوچەی مەتن چڕکرانەوە و لە ئەنجامدا گروپە ڕێکخراوەکان و هەڵهاتووە مەترسیدارەکان دەستگیرکران، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و بڕێکی زۆر لە کاپتاگۆن، حەشیش و ماددە کیمیاییەکان دەستیان بەسەردا گیرا. بە هەمان شێوە هەوڵەکان بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە سوتەمەنی، خۆراک و گاز لە ڕێگای سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووریش پووچەڵ کرانەوە، وە دەیان کەس بە تاوانی بە نایاسایی هاتنە ناو خاکی لوبنانەوە دەستگیر کران.

زانیارییەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە یەکە سەربازییەکان هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی ئەو ڕێڕەوە نایاساییانەی لە ساڵانی ڕابردوودا شا دەماری سەرەکیی بازرگانیی کاپتاگۆن بوون، چڕکردووەتەوە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کەلێنە سەرەکییەکانی پەڕینەوە داخران و هێرشکرایە سەر ماڵی کەسانی داواکراو، ئەو تۆڕانەی تێکشکاند کە لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کاپتاگۆندا، ئاخۆ لە تاقیگە شاراوەکاندا یاخود ماڵە تایبەتە ئامێربەنکراوەکان بووبێت، بە هەرە مەترسیدارترینەکان دادەنران. ئەو ئامێر و ئامرازانەی لە بەرهەمهێناندا بەکاردەهێنران دەستیان بەسەردا گیرا، وە هەروەها ئەو تونێلانەی بۆ هەڵگرتن و قاچاخچێتی بەکاردەهێنران، کە بەشێک بوون لەو ژێرخانانەی پێشتر گەشەیان کردبوو، لەناوبران.
بە سوودوەرگرتن لە هەژاری و فەرامۆشکردنی درێژخایەنی ناوچەکە، بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە دوای ئەو داڕمانە دارایی و سیاسییەی کە لە ساڵی 2019ـدا لوبنانی گرتەوە، کاریگەری خۆیان لە دۆڵی بەقاع لە لوبنان بەدەستهێنابووەوە. لەگەڵ تەشەنەسەندنی بازرگانیکردن بە کاپتاگۆن لە میانی قەیرانی سوریا و هەماهەنگیی تۆڕەکان لە هەردوو دیوی سنوورەکان، گەنجان بەشێوەیەکەی بەرچاو لەم جیهانە نایاساییەدا تێوەگلان. بازرگانانی گەورە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسییان بەدەستهێناوە، خزمەتگوزاری و هاوکاری پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە دەکەن و هەوڵ دەدەن خۆیان وەک سڕزگارکەرز نیشان بدەن، ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی قازانجی زۆر لە قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر سدەسەڵاتی ناوچەییانزـیان فراوانتربووە.
پڕۆسەیەکی داینامیکیی گرنگ لە بەرهەمهێنانی کاپتاگۆندا سەریهەڵدا، چونکە ئەوە ئاشکرا بوو کە نهێنی سڕەچەتەکانز بریتی بوو لە پارێزراوبوونی تایبەتی بریکارە گەورەکان، کە شێوازەی دروستکردنەکەیان لای خۆیان دەهێشتەوە. ئەمەش لەگەڵ چوونی بازرگانانی نوێ بۆ ناو بوارەکە لە قۆناغی فراوانکردندا، دەبێت بە هۆکاری سەرهەڵدانی جۆرە ستێکەڵکراوەکان/دەستکاریکراوەکانز. لێکۆڵینەوەکانی سوپا لەم تاقیگانە ئەوەی دەرخستووە کە بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن پێویستی بە ئامێر و کەرەستەی خاو هەیە کە بە شێوەیەکی یاسایی بەدەست دەخرێن، ئەمەش توندترکردنی کۆنترۆڵ لەسەر ماددە کیمیاییەکان، تانکیی گواستنەوە و کۆگاکان پێویست دەکات.
لە چوارچێوەی ئەم ڕێبازەدا، هەواڵگریی سەربازی لە دۆڵی بەقاع هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژ بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستپێکرد، هەڵیانکوتایە سەر تاقیگەکانی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و لەناویانبردن. ئەمەش وایکرد بازرگانەکان، ئەوانەی بەوە ناسراون خۆیان لە ناوبانگ بەدووردەگرن، کاردانەوەی توندوتیژیان هەبێت و زۆرجار هەڵمەتەکان بە پێکدادان کۆتاییان بێت. لەگەڵ داخستنی تۆڕەکە بەسەریاندا، ڕوویان لە ناوچە سنوورییە سەختەکان کرد، بەڵام سوپا لەوێشدا بەدواداچوونی بۆیان کرد، ئەمەش بووە هۆی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی کەسایەتییە سەرەکییەکان.
لە هەمان کاتدا، هەڵمەتەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیروت، پارێزگای چیای لوبنان و سەر ڕێگا سەرەکییەکان، بوونە هۆکاری دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و باندەکانی دزیکردن. دەستبەسەرداگرتنی چەک، پارەی ساختە و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی دزراو لەم هەڵمەتانەدا گوزارشتیان لە وابەستەیی یەکتری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و تاوانی ڕێکخراو کرد.
بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەڵمەتەکاندا، بازرگانەکان پەنایان بردە بەر بەکارهێنانی تاقیگەی جوڵاو کە لەسەر بارهەڵگرەکان جێگیرکرابوون، ئەمەش سوپای ناچارکرد ڕووبەڕووی شێوازێکی نوێی خۆدزینەوە و جوڵەی خێرا ببێتەوە کە پێویستی بە پەرەپێدانی تاکتیکی و باشترکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان هەبوو.
ئاماری کۆتایی تیشک دەخاتە سەر ئاڵۆزیی ئەو ئاڵنگارییە ئاسایشییانەی کە ڕووبەڕووی یەکە سەربازییەکان دەبنەوە، ئاخۆ چ لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی ملیۆنان حەبی ماددەی هۆشبەر و بەرمیلی ماددەی کیمیایی بێت، لەناوبردنی ڕووبەری بەرفراوانی چێنراو بە حەشیش، یاخود دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو بێت کە لە کوشتن، ڕفاندن و تاڵانیکردن لەناو تۆڕە هەرێمییەکاندا تێوەگلاون.
لە تەواوی پێکدادانەکاندا، ژمارەیەک بازرگانانی دیار و ناسراوی ماددەی هۆشبەر کوژران، هەرە دیارترینیان گەورە تاوانبارێک کە بە ئەبو سیلا ناسراوە، کە بەئامانجگرتنی ئەو بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە جەنگی دژ بە ماددەی هۆشبەر. ئەبو سیلا وەک بازرگانێکی بچووک دەستی پێکرد و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو تۆڕێکی دابەشکردنی مەترسیداری پێکهێنا و تۆڕێکی پاراستنی ئاڵۆزی بۆ خۆی دروستکرد. هەواڵگری سوپا، لە دوای چەند مانگێک لە پلاندانان و لەوپەڕی نهێنیدا، سەرکەوتوو بوو لە نزیکبوونەوە لێی. ناوبراو لە هێرشێکی سوپادا کوژرا، وە کەوتنی ئەو ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ گەورە تاوانبارانی تر نارد. ئەوەش لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمە کاریگەرییەی لە میانی جەنگی سوریا و داڕمانی ئابووریی لوبنان ڕێگەی بە قازانجێکی ئێجگار زۆر دابوو، بەشداریی کرد.
یەکێک لە هەرە مەترسیدارترین هەڵاتووەکان، کە بە باڕۆنی حەشیش ناسراوە، لە دوای دانانی بۆسەیەکی پلان بۆ داڕێژراوی ورد لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە، لە زێدی خۆی لە ئەلکنیسا، بەعلبەک، دەستگیرکرا. دەستگیرکراو چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لەوانە بەهۆی پێکهێنانی باند بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و چەک، وە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر. تۆمەتەکانی تر دژ بە ناوبراو تاڵانی چەکداری و دزیکردن، ڕفاندن بۆ داواکردنی پارە و تەقەکردن لە سەربازان، بینا حکومییەکان و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی لەخۆدەگرێت.
زۆر کەس دەستگیرکردنی نوح زعیتر لە شەڕی دژ بە بەهێزترین و ئاڵۆزترین تۆڕەکانی ماددەی هۆشبەری لوبنان بە خاڵی وەرچەرخان دادەنێن، کە پەیامێکی ڕوونی نارد و توانای دەوڵەت و دەزگاکانی بۆ بەئامانجگرتنی لایەنە سەرەکییەکان و کۆتاییهێنان بە کاریگەرییان پشتڕاستکردەوە.
بە هەمان شێوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا پەیوەندیی نێوان تۆڕەکانی قاچاخچێتی و باندە تێوەگلاوەکان لە ڕفاندن، دزینی ئۆتۆمبێل، ساختەکردنی دراو و بازرگانیکردن بە چەک ئاشکرا کرد.
ئەو ستراتیژەی کە دامەزراوە سەربازییەکە گرتوویەتیەبەر، لەسەر بنەمای تێکشکاندنی هەر سێ ئاستی بازرگانیی ماددەی هۆشبەرە: بەرهەمهێنان، هەڵگرتن و قاچاخکردن. سەرکوتکردنی بەردەوام و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ شکستهێنانی ڕێکارە نایاساییەکانی پاراستن، بەشدارییان لە کەمکردنەوەی تواناکانی کارکردنیان و نزمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان و قاچاخچێتی کردووە. بەم ڕێبازە، سوپای بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو داڕێژانەوەی نەخشەی بەڕێوەبردنی سنوورەکان، بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆ و چەسپاندنی توانای دەوڵەت بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ سەر هەردوو کۆمەڵگا و دەوڵەت، هەنگاو دەنێت.
