ناوچەکەمان لە گۆڕەپانی جیهانی جیا نەکراوەتەوە، بەو پێیەی ململانێ سنوورەکان دەبەزێنێت و کار دەکاتە سەر ئاسایشی جیهانی و مەترسی بۆ ئابووری جیهان دروست دەکات.
شانشینی سعوودیە هەمیشە بەپەرۆشەوە ڕێگەی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان پەیڕەو کردووە. ئێمە وەکو ئامرازێک بۆ یەکخستنی ناوچەکە پشتیوانیمان لە گەشەپێدانی ئابووری کردووە. ئێمە پابەند بووین بە لێبوردەیی ناوچەیی، هەماهەنگی و گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوبەشییەکان.
بەڵام قەیران و جەنگەکان ئێمە بەرەو گۆڕەپانێکی مەترسیدار ئاڕاستە دەکەن. ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە، بە هەماهەنگی کۆمەڵگەی جیهانی، بە هاوبەشی خۆمان کۆبکەینەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو، گەڕانەوە بۆ لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ڕزگاربوون لە جەنگەکان کە هەزاران قوربانی لە دوای خۆیان بەجێدەهێڵن.
ئامانجی سەرەکیمان بۆ ئاسایشی سیاسی بریتییە لە تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە لە بەردەم داهاتوویەکی باشتردا بەربەستن. دەتوانرێت ئەم ئامانجە بەدەست بهێنرێت، بەڵام پێویستی بە پابەندبوون، هەوڵ و بوێری هەموو لایەنەکان هەیە، کە دەبێت جەخت لەسەر بەرژەوەندی کەسی یان خۆپەرستی نەکەنەوە.
ئاشتی پێویستی بە بەشداریی دڵسۆزی هەموو لایەک هەیە لە ململانێیەکدا. کاتێک دێتە سەر باسی سعودیە، سەرەڕای ئاستەنگەکان ڕێگای ئاشتی ڕوونە. بۆ پاراستنی متمانە، پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی بۆ وەرگێڕانی وشەکان بۆ کردار بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکەی دڵسۆز یەکبگرن.
کاتی ئەوە هاتووە هەوڵەکانی ئاشتی زیندوو بکرێنەوە. ئەمەش چارەسەرکردنی ململانێکانی غەززە بە شێوەیەک هەموو لایەک ڕەزامەند بکات و دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە لوبنان بۆ ڕزگارکردنی ئەو وڵاتە لە ئازارە مرۆییەکان لەخۆدەگرێت. سەبارەت بە قەیرانەکانی تر، لە شوێنەکانی وەکو سودان و لیبیا، پێویستە لە بەرژەوەندیی چارەسەرێکی سیاسی کە ڕێز لە سەروەری نیشتمانی بگرێت، خۆمان لە توندوتیژی و کردەوەی سەربازی بەدوور بگرین. ئەگەر وا نەکەین، قەیرانە مۆرییەکان سەختتر دەبن و مەترسیی داڕمانی کۆمەڵگا دێتە ئاراوە.
ڕوانگەی شانشین پشتگیریکردنە لە گەشەپێدانی بەردەوامی ئابووری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیاسەتێکی دەرەوە کە دروستکردنی واقیعێکی گەشاوەتری سوودبەخش بۆ هەموو ناوچەکە بکاتە ئامانج. ئێمە لەکاتێکدا نێوەندگیریمان لە هەوڵەکانی ئاشتیدا کردووە، وەبەرهێنانیشمان لە سەقامگیری ناوچەیی و ئاسایشی هاوبەشدا کردووە لەڕێگەی بەهێزکردنی یەکێتیی نێوان گەلانی برا لەسەر بنەمای گفتوگۆی نێودەوڵەتی.
ڕووداوەکانی ئێستا جێگەی نیگەرانین. بەڵام شانشینییەکە بە لەبەرچاوگرتنی سەرچاوەی سروشتی زۆری ناوچەکە، کەسانی بەتوانا و نزیکیی جوگرافیایی لە سێ کیشوەرەکە پێشبینی داهاتوویەکی هاوبەش دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یەکخستنی ئابووری و خۆشگوزەرانی پێویستی بە ئاشتی و سەقامگیری هەیە. ململانێ سیاسییەکان و ستراتیژییەکانی لەسەر بەرژەوەندیی ئەوی تر لەم داهاتووە ڕۆشنگەرەدا جێگەیەیان نابێتەوە.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکی جێگرەوە دەکەین کە بەهۆیەوە بتوانین پێکەوە پێشبکەوین، بەرژەوەندیی تەنگی خۆپەرستانە ڕەت بکەینەوە لەکاتێکدا هەوڵی مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی ناوچەکە دەدەین.