وێنەکان لەلایەن هێزی چاودێرانی کشاندنەوەی هێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
لە 2024، لە دانیشتنێکی هاوبەشی هەردوو ژووری پەرلەمانی کازاخستان بڕیاری ناردنی هێزی ئاشتیپارێزی کازاخستان بۆ بەرزاییەکانی جۆلان دەرکرا، لە دوای دوو مانگ 139 ئەندامی خزمەت دەستیان بە ئەرکەکەیان کرد. درێژیی ماوەی ئەرکەکەیان بەندە بە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
جگە لە بەرزاییەکانی جۆلان، هێزەکانی ئاشتیپارێزی کازاخستان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری سودان و ئابێی دەکەن.
ئامانجەکانی ئاشتیپارێزی کازاخستان لە بەرزاییەکانی جۆلان بریتین لە چاودێریکردنی ئاگربەست و سەرپەرشتیکردنی پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی کشانەوە لە چالاکی.
بڕیاری دەستپێکردنی ئەرکی ئاشتیپارێزی لە دوای بانگهێشتنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هات. لەگەڵ شیکارییەکی وردی ململانێ بەردەوامەکان لە سەرانسەری جیهان، شارەزایانی وەزارەتی بەرگریی کازاخستان گەیشتنە ئەو دەرەئەنجامەی کە ئەرکی ئاشتیپارێزی لە بەرزاییەکانی جۆلان بریتییە لە یەکێک لە ئەرکە هەرە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، و سەرکەوتنەکانی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایش نەک تەنها لە ناوچەکە بەڵکو لە جیهاندا یارمەتیدەر دەبێت.
بەشداریکردن لە ئەرکەکانی تری ئاشتیپارێزیدا، لەوانەش لە بیابانی ڕۆژئاوا، کۆت دیڤوار و لوبنان، بواری بۆ سەربازانی کازاخستان ڕەخساندووە لەگەڵ سەربازانی وڵاتانی دیکە خزمەت بکەن. دوای دەیان سوڕ کە تیایاندا هێزەکانی کازاخستان شارەزایی و لێهاتوویی پێویستیان لێوە بەدەست هێنا، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئەرکێکی سەربەخۆ بە سەرۆکایەتی ئەفسەرانی بەئەزموون پێکبهێنرێت.
سەرکردەکانی وەزارەتی بەرگری وەکو بەشێکی گرنگی ڕاهێنانی سەربازەکان دەڕواننە بەشداریکردن لە ئەرکەکانی ئاشتیپارێزی، کە ئەمە یارمەتیدەرە دەبێت بۆ چڕکردنەوەی توانای بەشداریکردنیان لە شەڕە سەربازییەکاندا.

ئاشتیپارێزەکان بە پابەندبوون بە مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساکانی کازاخستان هەڵبژێردران. بەر لە ڕەوانەکردنیان، سەربازەکان لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی و ناوەندی داماڵینی مین لە ئەلماتی مەشقی ئەکادیمی و کردارییان وەرگرت.
هەموو ئامێر و کەرەستەی سەربازی پێویست بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە گەیەندراوەتە بنکەی جێگیرکردنی ئاشتیپارێزانی وەزارەتی بەرگریی کازاخستان و هێزەکانی کازاخستان بە تەواوی بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان ئامادەن.
بە دامەزراندن و دەستپێکردنی ئەرکی ئاشتیپارێزی لە بەرزاییەکانی جۆلان، کازاخستان ئەرکێک جێبەجێ دەکات کە بەشداری لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەکات. بە هەمان شێوە بەشداریکردن لە ئەرکەکانی ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، شکۆ و پێگەی وڵاتەکە لە کاروباری جیهانیدا بەهێز دەکات. ئەرکی بەرزاییەکانی جۆلان هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ ئەوەی کازاخستان ببێتە بەشداربوویەکی تەواو لە هیزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەدەستهێنانی ئەزموونی سەربازی بە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکان. هەموو سوپایەک پێویستی بە ئەفسەری ڕاسپێردراو و نا ڕاسپێردراوی خاوەن ئەزموونی ژیانی ڕاستەقینە هەیە. لە شەڕدا، یەک جەنگاوەری بەئەزموون هێندەی چەندین وەرگیراوی بێ ئەزموون خزمەت دەکات.
پێشتر ئاشتیپارێزانی کازاخستان لە بەرزاییەکانی جۆلان هەندێک سەرکەوتنی ناوخۆیییان بەدەستهێنابوو. بۆ نموونە، هێزی چاودێرانی کشاندنەوەی هێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی جۆلان ستایشی جێگیرکردنی سەربازانی ئاشتیپارێزی کازاخستانی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە “جێگیرکردنی ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە کاتی و هەمیشەییەکانی لە کورتترین ماوەدا ئەنجامدراوە،”
بە گشتی چالاکییەکانی ئاشتیپارێزی کازاخستان ڕەنگدانەوەی خواستی ئاستانان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی. بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتی نێودەوڵەتی، کازاخستان وەکو نموونەی دەوڵەتێکی چالاک و بەرپرسیار دەمێنێتەوە کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزیدا دەکات و هانی پەیوەندیی نێودەوڵەتیی سەقامگیرتر دەدات، لەوانە لە بواری بەرپرسیارێتیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا.
یەکەم فەرماندەیی سەربەخۆی کازاخستان وەکو هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی سەرکردەکانی بەدەستهێناوە.
لە مانگی شوباتی 2025، دەستەیەک کە پێکهاتبوو لە 139 سەرباز و چوار ئەفسەری دەستەی ئەرکان بۆ دەستکەوتەکانیان لە پاراستنی بنکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرزاییەکانی جۆلان، مەدالایایان پێبەخشرا.
فەرماندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی دەستەکەی کازاخستانیان کرد بۆ پوچەڵکردنەوەی 200 کەرەستەی تەقەمەنی نەتەقینەوەوە و چۆڵکردنی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دوایین جارلە مانگی کانوونی دووەمی 2024ـدا بوو.
سەرکردەی ئەرکەکان لیوا ئانیتا ئەسما و ژان پیێر لاکرۆکسی جێگری سکرتێری گشتی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتی ئاماژەیان بە پابەندی، کاریگەریی شەڕکردن و هێزی ئاکاریی ئاشتیپارێزانی کازاخستانیان کرد.
بە هەمان شێوە ئاشتیپارێزەکان سەرنجی ئەرێنییان لەلایەن دەستەبژێری سەربازیی کازاخستانەوە بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە.
لە سەرەتای ساڵی 2024، لە مەراسیمێکدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لیوا سوڵتان کامالێتدینۆڤ، جێگری یەکەمی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کازاخستان، ستایشی ئەم هەنگاوە گرنگەی بەشداریکردنی نێودەوڵەتیی کازاخستانی کرد.
”ئەمە بۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری کازاخستان هەنگاوێکی مێژووییە. لە ڕابردوودا یەکەکانمان بە هاوبەشی لەناو دەستەی هاوبەشەکانماندا جێگیردەکران، ئێستاش بڕیارە یەکەیەک لە ژێر ئاڵای نیشتمانیی خۆماندا ڕەوانەبکەین،” لیوا کامالێتدینۆڤ ڕایگەیاند.
”بەشداریکردن لە ئەرکەکانی ئاشتیپارێزیدا تەنها بریتیی نییە لە بەشداریکردنی کۆماری کازاخستان لە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، بەڵکو بە هەمان شێوە پێکهاتەیەکی گرنگی مەشقە کە یارمەتی باشترکردنی لێهاتوویی جەنگیی کارمەندانی سەربازی دەدات.”